Categories
Kurdish

ئاخوندەکان هەیبەتی خۆیان نەهێڵا

ئاخوندەکان هەیبەتی خۆیان نەهێڵا

14/04/2024

ئێران بەردەکەی کە لە دەستیدا بوو، نەیوەشاندایە باشتر بوو .

ئەم هەموو هەڕەشەو گوڕەشەی کە  دەیکرد لە ئیسرائیل نەك هەر ئیسرائیلی خستبووە ئینزار و مەترسییەکی گەوەرەوە ، بەڵکو زۆربەی زۆری خەڵکە ئاساییەکە و زۆرێش  لەسەرانی دەوڵەتانیش وایان دەزانی کە ئێران لانی کەم یەك دوو شارێکی ئیسرائیل و لایەکی تەلئەبیب-یش تەخت دەکات .  بەڵام خۆشبەختانە ئاوا دەرنەچوو،  لەوە دەکات لێرەدا کۆتایی پێ بێت  ئەگەر بتوانرێت جڵەوی نێتەنیاهو و کابینە جەنگییەکەی تۆزێك تووند بکرێتەوە.

ئەوەی کە ڕوی دا ڕاستە ئێران توانی وەکو حەملەیەکی دیعایە و گەمژاندنی جەماوەرەکەی و حیزب و گروپ و میلیشکانی ناو ئێران و دەرەوی بەکاری بێنێت کە گوایە توانای ڕەتدانەوەی هەیە و دەتوانێت ڕووبەڕوی ئیسرائیل ببێتەوە، بەڵام هیچ هەیبەتێكی نە لای ئیسرائیل و نە لای ئەمەریکا و سەرانی حکومەتەکانی ئەوروپا نەهێڵا و چی دی ئیسرائیل پێویستی بەوە نییە لە ترس و لەرزدا بژی چونکە هێز و توانای ئێرانی بۆ تاقی بووەوە. 

هاوکاتیش ئەوەی کە کردی ڕەنگە لە زیرەکی و فێڵبازی و سیاسەتبازی جارێکی دیکەی  ئەو ئاخوندانە پشتڕاست بکاتەوە ، چونکە تا ئێستا کارێكیان نەکردوە  کە بزانن عەرشەکەیان دەکەوێتە لەزرە، ئەوان دەزانن هەر بەدەستپێکردنی جەنگ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەردەوام دەبێت و لە گەشە و فراوانبووندا دەبن و مەترسی گەورە ئەوانن نەك ئیسرائیل و ئەمەریکا و غەرب.

Leave a Reply