ئێران تاکتیکی نوێ دەگرێتەبەر
14/11/2024
ڕژێمی ئاخوندەکان بڕیاریان داوە بۆ سەرکوتکردنی ئەوانەی کە حیجاب/ پەچە و لەچك ناکەن وەکو کەسانی دەروون نەخۆش حسابیان بۆ بکرێت بۆیە بڕیارێکی نوێیان داوە کە لەمەولا سزای ئەو ژنانە ناردنیانە بۆ کلینکی چارەسەری دەرونیی. بەڵام وەکو باس دەکرێت ئەمە سێنتەرێکە بۆ ئەشکەنجەدانی دەرونی و جەستەیی . چالاکوانێك کە لە ئێران دەژی و نایەوێت ناوی بهێنرێت دەڵێ ” ئێمە شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەک بۆ دەستکەوتنی پارویەك نان ، حکومەت هیچ دەربەستی ئەوە نییە ، بەڵام دەربەستی پارچە پەڕۆیەکە بۆ داپۆشینی قژمان . ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بچینەوە سەر شەقامەکان ”