ئەوەیە نەگبەتی!! ئیتر بۆ لۆمەی کوردی خۆمان بکەین؟
29/01/2025
لە وتارێکی گاردیاندا کە لە لایەن Dana El Kurd سەبارەت بە حەماس و تاگربەستی ئەم دواییە نوسیبوی دەڵێت:
” گرنگە دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە سەرەڕای سەرزەنشتە نێودەوڵەتییەکان و دەستنیشانکردنی لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، حەماس لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ڕادەیەک شەرعیەتی لەنێو فەلەستینییەکان بەدەستهێناوە. ڕاپرسییەکانی ڕای گشتی ئەمڕۆ پشتگیری زیاتر بۆ ڕێکخراوەکە نیشان دەدەن بە بەراورد بە پێش هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەم، کە پێدەچێت کاریگەری “گردبوونەوە لە دەوری ئاڵا”ی شەڕەکە بێت – ٢٧%ی ئەو فەلەستینیانەی کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕاپرسییان لەسەر کراوە پێیانوابوو کە حەماس “شایستەترینی… نوێنەرایەتی و سەرکردایەتیکردنی گەلی فەلەستین”، بە بەراورد بە 43% لە ئەیلوولی 2024. بەڵام، یەک لەسەر سێی تەواوی فەلەستینییەکان لە دوایین ڕاپرسیدا پێیان وایە هیچ لایەنێکیان شایەنی سەرکردایەتیکردن یین. هەروەها زۆرینەی فەلەستینییەکان دەیانەوێت هەردوو لایەن بچنە ناو حکومەتێکی یەکگرتوو وەک یەکەم پەسەندکردنیان بۆ گۆڕانکاری سیاسی دوای شەڕ. بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ حوکمڕانی دابەشکراو، کە ڕێکخراوێک غەززە بەڕێوەدەبات و ڕێکخراوەکەی دیکە کەرتی ڕۆژئاوا، بۆ زۆرێک لەوانەی یەکگرتوویی فەلەستین دەخەنە پێش هەموو شتێکەوە جێگەی تووڕەییە.”
لە ڕاستیدا ئێمە لە پیناوی بنیاتنانی یا راستر کارکردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵی ئەنارکستی داهاتوو لە نێوانی دوو بژاردەداین یاخود لە ڕێگای حیزبی پێشڕەوەوە کە ئەنارکستەکان لە دێرزەمانەوە ئەمەیان ڕەتکردۆتەوە ، مێژووش ئەوەی سەلمان کە حیزبی شۆڕشگێڕ و پێشڕەو فەشەلیان هێنا لەوەی کە دەیانویست بیکەن لە ڕێگەی دەسەڵاتگرتنە دەستی دەوڵەتەوە .
لڕێگەی دووەم لە ڕێگەی دروستکردنی گروپی لۆکاڵییەوە دواتر یەککەوتنیان لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی یا لە ڕێگەی شارەوانی ئازادەوە . من بەش بەحاڵی خۆم ڕێگەیەکی دیکە شك نابەم تا ئێستاش بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵ دروستبوونی گروپی لۆکاڵی بە هەنگاوێکی زۆر گەورە دەبینم لە پێناوی داهاتوودا .
لەگەڵ وتنی ئەوەشدا ، هێشتا من نازانم ئایە ئەمە دەکرێت یا نا ، بەڵام دەزانم کە باشترین ڕێگایە، چونکە گەشە و نشمونماکردنی سەرمایەداری تێپەراندنی قۆناخی ئیمپریالیزم و تا ڕادەیەکیش گڵۆبەڵیش بزونتەوەی کرێکارانی تا ڕادەیەکی زۆر خەفە کرد ، هەر ئا لێرەشدا تیورەکەی مارکسی فەشەل پێهێنا