بانگەشەی مانگرتنی گشتی کرێکاران لە ئیسرائیل لە بەیانییەوە ، دووشەمە
02/09/24
پاش ئەوەی کە 6 جەنازەی دیلەکانی ئیسرائیل لای حەماس دەستیان بەسەردا گیرا و گەڕێنرانەوە بۆ ئیسرائیل لە دوێنێوە گەورەترین خۆپیاشاندان لە تەلئەبیب دەستی پێکردووە لۆمەی نێتەنیاهو دەکەن کە ئەو دەیەوێت دەست بە پایە و پلەکەیەوە بگرێت و گۆێ بە ژیانی دیلەکان نادات .
ئەم دیلانە ئەو دەقەیە لە لایەن حەماسەوە کوژراون کە هێزێکی ئیسرائیلی یا زۆر نزیكبووەتەوە لە تونێلەکەی کە ئەوانی تیدا بووە یاخود چوونەتە سەرەتای تونێلەکەوە.
لە ئێستادا کەس و کاری دیلەکان و هاوسۆزانیان و زۆرێکی دیکەی ئیسرائیلی زۆر بە جددی دژ بە نێتەنیاهو وەستاونەتەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن و لەگەڵ ئاگربەستیی.
ئەم ئێوارەیەش نقابەی مەرکەزی ئیسرائیلیش بوو بە هاودەنگ و هاوپشتیان . سەرۆکی نقابەی مەرکەزی داوای لە هەموو کەسێك لە ئیسرائیل کرد کە لە بەیانییەوە بە کاتی ئەوان سەعات 8ی بەیانی لە هەر شوێنێك کار دەکەن دەست لە کار بکێشنەوە و پەیوەست بەوانەوە بن .
ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گەورەیە کە نقابەی ئەوێ دەینێت و نێتەنیاهو ناتوانیت پێداگری لەسەر بەردەوامی جەنگەکە بکات و مانگرتنی گشتی کرێکاران فەرامۆش بکات . مانگرتنی گشتی کرێکاران لە هەر وڵاتێکدا تەنانەت گەر بۆ 24 سەعاتیش بێت هەر زۆر گرنگە. هاوکاتیش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوانی تر کە کار ناکەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن ، چالاکییەکانیان بێ بایاخە .