Categories
Uncategorized

با خەیاڵ بکەین بە واقیع، با گریمان بکەینە مسۆگەر

با خەیاڵ بکەین بە واقیع، با گریمان بکەینە مسۆگەر

28/01/2025

ئەمڕۆ کە باس لە هەندێك شت دەکەیت هەر بۆ نموونە لە لیەكێك لەو گروپانەی کە من چالاکم تێیدا لەسەر ئاستی لەندەن گروپێکە کە لە شوباتی سالی پارەکەدا دامان مەزراند بۆ کردنی کەمپەینێك بۆ بەخۆڕایکردنی هاتووچۆ بە پاس و قیتار بۆ هەموان لە لەندەدندا تەنانەت ئەوانەشی بە گەشت دێنە لەندەن، یا خود پۆستێك یا وتارێک دەنوسیت یەکسەر کۆمەڵێك کەس دێنە سەر خەت، یاخود پرۆتێستێك بۆ مەبەستێك دەکەیت، کەسانێك دێن قسەت لەگەڵدا دەکەن، یاخود لە کۆبوونەوەیەکد قسە لەسەر هەندێك ئامانج دەکەیت ….. تد، لە هەموو ئەمانەدا کۆمەڵە کەسانێك دێنە پێشەوە یەکسەر پێت دەلێن ئەوەی کە تۆ باسی لێدەکەیت، ئەوەی کە تۆ دەتەوێت، ئەوەی کە تۆ دەینوسیت، ئەوە خەیاڵە .

بێ گومان لای ئەمانە ئەوە خەیاڵە چونکە یەکەم:  سیستەمەکە بە تەواوی مێشکی داگیرکردون، ئەوەی ڕواندووە لە مێشکیاندا کە هیچ شتێك ناکرێت ، ئاسنی سارد کوتانە، یا شتێکی باشتر لەمە ناکرێت.

دوو: ئەم خەڵکانە ئەوەیان لەبیر دەچێت کە هەموو شتێك کە کراوە و دەکرێت هەر هەمووی پێشوەخت خەیاڵی لێکراوەتەوە، کاری بۆ کراوە ، زەمینەی بۆ خۆشکراوە دواتریش بووەتە واقیع..

سێ : ئەو دەسکەوت و تاڕادەیەك خۆشگوزەرانییەی کە ئێستا خەڵکی بە بەراورد بە 60 بۆ 70 ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێناوە، بێ هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵە خەڵکێك، دواتر زۆرینە ڕووینەداوە.  ئەوەی کە ئەمڕۆ دەینینین کاتی خۆی  کۆمەڵە خەڵكێك کردویانەتە  ئامانج و خەباتیان بۆ کردووە لە سەرەتادا هەمیشە کۆمەڵە خەڵكێكی کەم بووم .  هەمیشەش کۆمەڵێك خەڵك هەر هەبوون کە تا ڕادەیەك زۆرینە بوون کە ئەوی کە کەمینەکە لە پێناویدا تێکۆشانی بۆ کردووە بە کەمیان گرتووە و لۆمەیان کردون کە کەسانی خەیاڵین ، کەسانی یوتۆبیین .

من دەڵێم گرنگ نییە تۆ گریمان بکەیتە واقیع ، ئەوەی گرنگە مەحاڵ بکەیتە واقیع. ئەمەش لە سەدا سەد دەکرێت و شیاوی کردنە.

Leave a Reply