بلۆککردنی ڕێگایەکی سەرەکی لە لایەن چالاکوانانی ژینگەوە لە هۆڵندە
07/04/2024
دوێنێ ، شەمە ، 6ی مانگ سەدەها چالاکوانی ژینگە لە گروپی Extinction Rebellion و گروپی تر توانییان ڕێگای های وەی A 12 دابخەن کە نزیکە لە بەڕلەمانی هۆڵندەوە.
هەر لەم مانگانەی پێشوودا زیاتر لە 30 جار شەقای سەر ڕێی پەڕلەمان لە لایەن ئەمانەوە داخراوە . ئەمجارەش چالاکوانان توانیویانە کە ئەو ڕێگایە دابخەن و ڕێگری بکەن لە هاتووچۆی سەیارە . دروشمەکەیان ” ئێمە ناوەستێنرێین ، دوونیاکی دیکە گریمانی هەیە”
لەو ناڕەزاییەدا چەندەها چالاکوان لە لایەن پۆلیسەوە دەسسگیر کران کە یەکێکیان گریتا سەندبێرگ بوو . ئەو، ئەوە یەکەم جاری نەبوو چەندەها جاری تر لە سوید لەسەر چالاکییەکانی سزا دراوە هەروەها لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەبەر ئەوەی سەرپێچی لە فرمانەکانی پۆلیس لە لەندەن کرد جارێکی دیکە گیرا بەڵام دادگە ئامادە نەبوو سزای بدات. دادگە ئەوەی سەلماند کە ناڕەزاییەکەی ئاشتیانە بووە و هیچ توندوو تیژییەکی تێدا بەکارنەهاتووە.
گریتا پێش ئەوەی بگیرێت لە قسەکانیدا وتی ” “ئێمە لە حاڵەتی نائاسایی هەسارەییداین و ناچین لە تەنیشتەوە بوەستین و ڕێگە بدەین مرۆڤەکان ژیان و بژێوی خۆیان لەدەست بدەن و ناچاربن ببنە پەنابەری کەشوهەوا کاتێک دەتوانین کارێک بکەین”.