بەدبەختییەکە لە هەموو لایەکەوەیە نەك هەر لە لایەکەوە
04/07/2024
وڵاتی نایجیریا کە دووەم گەورەترین و بە نفوسترین وڵاتی ئەفریقایە، هاوکاتیش وڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت بە غاز کەچی لە دوای وڵاتی باشووری ئەفریقاوە یەکەم وڵاتە لە هەژاری و نەبوونیدا. ئەمە جگە لەوەی تا ئێستاش دەنالێنیت بە دەست شوێنەوەری ژەهراویکردنی خاك و بەروبومەکەیەوە لە لایەن کۆمپانیای شێڵەوە، هەرەوەها ڕووبەڕوی کاری تیرۆریستی گروپی بوكوحەرام بووەتەوە لەگەڵ ئەمانەشد هەژاریی هاووڵاتیان بە جۆرێکە بە گۆێڕەی ڕاپۆرتی پزیشکانی بێ سنور 31.8 ملیۆن منداڵ لەوێ لە بەدخۆراکیدا ژیان دەبەنە سەر.
ئۆفیسی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری مایدوگوری باکووری ڕۆژهەڵاتی نایجیریا ڕایگەیاندووە کە نەیجیریا زۆرترین ژمارەی خەڵکی کە 31.8 ملیۆنە لە نائەمنییەتی ، واتە دەستڕانەگەیشتن بە خۆراکدا دەژین. کەسە.
دکتۆر سیمبا تیریما، نوێنەری نەیجیریا لەکۆمەڵەی پزیشکانی بێ سنور دەلێت : “لە هەموو ئەم شوێنانەدا بینیومانە، لانیکەم لە هەندێک حاڵەتدا، دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو بینیمان یان لانیکەم زیاتر لە 60% زیادبوونی ئەو نەخۆشانەی کە لە ئەنجامی بەدخۆراکی منداڵانەوە وەرگیراون. ئەو منداڵانەی کە بەدخۆراکییەکی زۆریان هەیە بەدڵنیاییەوە پێویستیان بە چارەسەرە”.
سەرنجامی بەدخۆراکی چەندەها نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت لەوانە : وەک سیل و سکچوونی توند و وەستانی گەشەی منداڵان. بەپێی ئامارەکانی MSF کۆمەڵەی پزیشکانی بێ سنور، زیاتر لە 52 هەزار نەخۆش لە ساڵی 2023دا لە سەرانسەری حەوت ویلایەتدا تووشی بەدخۆراکی زۆر توند بوون و 2693 لەوانە گیانیان لەدەستداوە.
هۆکارەکانی زیادبوونی بەدخۆراکی بە باشی ئاماژەیان پێکراوە: زیادبوونی نرخی خۆراک نزیکە لە 30% چونکە زۆرترین دانیشتوانی ئەفریقا تووشی خراپتربوونی نائاسایشی خۆراک بوون. یەک لەسەر سێی وڵاتەکە – کە زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی کۆی گشتی بەریتانیا، ئێرلەندا و دانیمارک – ڕۆژانە بە کەمتر لە یەک پاوەند دەژین.
هاوکات زەوی کشتوکاڵی لە بەشێکی باکووری ئەو وڵاتە جێهێڵراون، فەرامۆش کراون بەهۆی ڕفاندنی کێلگەوانەکانەوە، لە لایەن ڕێبڕ و چەتەکانەوە و زەوتکردنیان و لە هەندێک حاڵەتیشدا کوشتنی کێڵگەوانەکانیش. ڕۆژنامەی Punch “پنچ”ی نەیجیریا بڵاویکردەوە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 165 کێڵگەوان کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس لە هەشت ویلایەتی ناوەڕاست و باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا تا کۆتایی ساڵی 2022 ئاوارە بوون بەهۆی توندوتیژی. هەر لەو ماوەیەدا نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار کەسی دیکە لە باکووری ڕۆژهەڵات ئاوارە بوون، کە گرووپە جیهادییەکانی وەک بۆکۆحەرام بەردەوامن لە ڕاکردن.