Categories
Kurdish

بەسەدەها باوك لە لەندەن و شاری  ئێدنبرەی سکۆتلەندە خۆپیشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی مافی باوکایەتییان

 بەسەدەها باوك لە لەندەن و شاری  ئێدنبرەی سکۆتلەندە خۆپیشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی مافی باوکایەتییان

12/06/205

دوێنێ چوار شەمە ، 11/06، باوکانێکی زۆر هەندێکیان لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەکانیاندا لە لەندەن و لە ئیدنبرە هاتنە سەر شەقام ، داوای ئەوەیان کرد کە مافی باوکایەتی کە ئێستا تەنها دوو هەفتەیە لەکاتێکدا کە هاوسەرەکانیان منداڵیان دەبێت ، درێژبکرێتەوە بۆ شەش هەفتە .

بریتانیا لە مافی باوکاندا کە هاوسەرەکانیان منداڵیان دەبێت کەمترین مافیان هەیە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا ، هەروەها لە لیستی 43 وڵاتی گەشەکردوو لە ڕووی تەکنەلۆجیاوە ، بریتانیا لە ڕیزی 40 دایە .

 باشترین مافی باوکایەتیی  لە وڵاتی سویدە کە 480 ڕؤژیان لە نێوانی باوك و دایکدا لە ماوەی 10 ساڵدا هەیە ، واتە گەر دایكێك هەموو ساڵێک منداڵی ببێت باوک و دایك مافی 48 ڕۆژ مانەوەیان لە ماڵەوە هەیە  . ئەگەر بە هەر هۆکارێك ئەو 48 ڕؤژە وەرنەگرن  ئەوە ئەو مافەیان لێدەسەنرێتەوە و هەڵناگیرێت یا کەڵەکە نابێت بۆ ساڵانی ئایندەتر .

Leave a Reply