تەنانەت خۆکوشتن-یش چینایەتییە و بە زۆری پرسی سیاسییە و سسیاسەت مەدارانی لە پشتەوەیە
30/08/24
ڕاپۆرتێکی نوێ سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان دەکوژن لە دوو دەڤەری بریتانیا: ئینگلتەرە و وێڵز نیشانی دەدا کە ژمارەیان لە سەرکەوتندایە . بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ڕێگریکردن لە خۆکوژی سامریتانسەوە، Samaritans ، بە “خراپتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا” وەسفکراون، دەریدەخەن لە ساڵی 2023 دا 6069 حاڵەتی خۆکوشتن لەو دوو دەڤەرری بریتانیا : ئینگلەند و وێڵز ا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 دا 5642 حاڵەتی خۆکوژیی بووە.
ئەم ژمارەیە بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی 1999 وە کە سێ لەسەر چواری گیانلەدەستدانی پیاوان بوون، بەڵام بەپێی ئاماری ساڵانەی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی، ڕێژەی خۆکوشتنی ڕەگەزی مێینە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لەدوای ساڵی 1994ەوە.
ڤاهێ نافیلیان، ، Vahé Nafilyan بەرپرسی داتا و شیکاریی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ONS وتی: “ڕێژەکان لە سەرجەم گروپە تەمەنییەکان بە بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردووە، بەتایبەتی لەنێو ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدایە” . ئاماژەی بەوەشکردووە، ” رێژەی خۆکوشتن یان زیادی کردووە یان وەک خۆی ماوەتەوە لە هەریەک لە نۆ ناوچەی ئینگلتەرەدا، بەڵام باکووری ڕۆژئاوا گەورەترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. خۆکوشتن کاریگەرییەکی وێرانکەر لەسەر تاکەکان، خێزانەکان و کۆمەڵگەکان بەجێدەهێڵێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی تۆمارکردنی خۆکوشتن، بۆ پشتگیریکردن لە کارەکان بۆ پاراستنی کەسانێك کە لە مەترسیدان”.
چاکی مۆریسی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کاریگەری لە کۆمپانیای سامریتانز، وتی: بە پشتبەستن بەم ژمارانە، زیاتر لە 900 کەس بە خۆکوشتن لە ماوەی 55 ڕۆژدا گیانیان لەدەستداوە لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ . حکومەت پێویستی بەوەیە ئەولەویەتەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە، چونکە ژیان لەسەر ئەوە پەیوەستە”.
لەندەن کەمترین ڕێژەی خۆکوشتنی لە هەموو ناوچەکانی ئینگلتەرا هەبووە. ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز 5.7 لە هەر 100 هەزار کەس بووە. ڕێژەکە بۆ پیاوان 17.4 لە هەر 100 هەزار کەس بووە بەڵام بۆ 25.5 بۆ پیاوانی تەمەن 45 بۆ 49 ساڵ بەرزبووەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی دەڵێت: هەموو خۆکوشتنێک کارەساتە و ئەم ژمارانە بەڕوونی ڕەوتێکی نیگەرانکەر نیشان دەدەن، کە ئەم حکومەتە پابەندە بە پێچەوانەکردنەوەی.
سیاسەتی حوکمڕانانی بریتانیا بە تایبەتی لە ساڵی 2010 بە زۆری هێڕش کردن بووە بۆ سەر کرێکاران و هەزژاران بە بڕینی بیمەکان و کەمکردنەوەیان و داخستنی چەند بەشێك لە خەستەخانەکان و بوونی نوقسانی ژمارەی دکتۆر و نێرس ، نەبینینین و نەبوونی چارەسەری تەواو بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەرونییان هەیە و داخستتنی سێنتەرەکانی گەنجان و نەدانی نانی بەیانی بە منداڵان کە لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندان ، ئەوانەی کە باوك و دایکیان یا یەکێکیان کار دەکەن بەڵام داهاتیان کەمە هەروەها گرانبوونی پێداویستیەکانی ژیان و بۆردمانکردنی بە لێشاوی منداڵان و گەنجان لە کوڕ و لە کچ بە کردنی ڕێکلامەی بەرەدوام لە ڕێگای میدیای فەرمی و سۆشیال میدیاوە و نمایشکردنی شتی جوان و نوێوە، بەرزبوونەوەی لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆرەکان سەبارەت بە نەخۆشەیە مەترسیدارەکان …. ئەمانەو زۆری تر کە هەر هەموو پرسی چینایەتییە و سیساسەتی حکومەتە و سیاسەتمەدارانی لە پشتەوەیە .