حکومەتی بەنگلادش یاساخبوونی هاتووچۆی ڕاگەیاند
20/07/2024
هەنگاوی دووهەمی حکومەت دوای بڕینی ئینتەرنێت تاکو ڕێگری لە پەیوندی خەڵکی بکات وەکو هۆکارێكی سەرکوتکردنی خەڵکی و زەوتکردنی ئازادییان ، ئێستا هاتوچۆشی یاساخ کرد چونکە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان فراوانتر بوون و خەڵکی زیاتر و جیا بەشداری دەکەن .
بەنگلادش کە 170 ملیۆن کەسن و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گەشەی ئابووری زۆر بەهێزە و ساڵانە نزیکەی بایی 40 ملیار دۆلار پۆشاك و پێڵاو دەنێرێتە بازاڕی جیهانەوە کەچی ئەم گەشەکردنی ئابوورییە لەسەر ژیانی خەڵکەکەی ڕەنگی نەداوەتەوە، هەر لە نێو گەنجان و ئەوانەی کە زانکۆیان تەواو کردووە 18 ملیۆنیان بێ کارن .
ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێشکەوتنی ئابووری و گەشەکردنی مەرج نییە هەمیشە خۆشی و ڕەفاهییەت بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی بهێنێت. لێرەدا قۆرخکردنی بازاڕ و بەرهەمی گشتی خەڵك و کەڵەکردنی سەرمایە لە لایەن کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە ڕۆڵی هەیە و دەبینرێت نەك دابەشکردنی بەرهەمی وڵات بە گوێرەی پێویستی خەڵکەکەی .