خەباتی ژنان لە ئەڵمانیا بۆ یاساییکردنی مافی دەرهێنانی /لەباربردنی کۆرپەلە
15/04/2024
زۆرێکمان نازانین کە مافی دەرههێنانی / لەباربردنی کۆرپەلە لە ئەڵمانیا قەدەغەیە. لە ساڵی 2022وە یاسای نازیی سەردەمی هیتلەر کاری پێدەکرێت پاش ئەوەی هەموو ئەو پزیشك و کلینیکانەی یاساخ کرد کە ڕێکلامە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە دەکەن . لە ئێستادا لەباربردنی کۆرپەلە مەگەر ژیانی دایکەکە لە مەترسیدا بێت یاخود قوربانی دەستی لاقەی جنسی بێت بتوانرێت سکەکە لەبارببرێت .
ئەم یاسایە تائێستە بەردەوامە گەر چی بە دەگمەن ڕویداوە سزای کەسێک بدرێت بە شکاندنی یاساکە. لە ئێستادا دەوڵەت کۆمیسوێنێکی داناوە بۆ وردبوونەوەی یاساییکردنی لەباربردنی کۆرپەلە لە 12 هەفتەی سەرەتای بوونی سکەکەدا.