Categories
Kurdish

دونیایەکی سەیرە گوڵم

دونیایەکی سەیرە گوڵم

27/03/2025

لە غەزە خەڵکەکەی دژ بە حەماس خۆپیشاندان دەکەن هاوار دەکەن ” حەماس بۆ دەروە” ” حەماس گروپێکی تیرۆریستییە ”  ” منداڵەکانمان دەیانەوێت بژین ” شەڕمان ناوێت ” ” ژیانمان دەوێت ” و زۆری دیکە لەم دروشمانە .

بەڕاستی هەلوێستی ئەمانە جێگای شانازی و پێناسینی بوێری و ئازایەتیانە، کە مایەی لێوە فێربوونە.

هاوکاتیش هەندێك لە چەپەکان و بڕێکیش لە کۆمۆنیستەکان حەماس بە ڕێکخراوی مقاوەمە دەزانن هەر لەبەر ئەوەی کە دژ بە ئیسرائیل و ئەمەریکان ، ئەمانە ئەوە تیێناگەن کە حەماس باشترین هاوکارە لە بەهێزکردنی سیاسەتی توندوتیژی و هانی دژایەتیکردنی فەلەستینەەکان بە تیرۆریست لە لایەن خودی ئیسرائیل و ئەمەریکاوە هەرووەها حەماس هێزو پاڵپشتێکی گەورەییە لە مانەوە و و پشتگیریکردنی حکومەتێکی تیرۆریستی وەکو ئیسرائیل و جوولەکە هەرە تووندڕەوەکان.

چ هەڵوێستێکی قەبیحە، چ تێنەگەیشتنێكە لە واقیع ، چ پشتگیری و هاوپشتییەکە بۆ حەماس و حکومەتەکەی ناتانیاهو .  ئەمە هەلوێستی سیاسییە دەسەڵاتخوازکانە و ئەوەی غەزەش هەڵوێستی ئاسایی خەڵکی نۆرمەڵە کە ژیانیان دەوێت ، نە شتێکی دیکە.

چەپ لەو ساتەوەی کە دروستبووە دژایەتی بزوتنەوەی کرێکاران و چەوساوەکانی کردووە و ڕؤلێکی ئێکجار هەر ئێکجار گەورەی بووە لە دژایەتی کردنی سۆشیالیزم دا .  لەوە خەتەر تر نییە کە بەناوی شتێکەوە کار بکەیت بۆ لێدانی ئەو شتە .

خەڵکی غەزە نیشتمانی بێ کار و بێ ئیشیان بۆچییە ، نیشتمانی بێ چارەسەر و بێ خوێندن و بێ نان و ئاو و بێ ئازادی و دادوەری کۆمەڵایەتییان بۆچییە ؟؟؟ نیشتمانێکیان بۆچییە کە منداڵەکانیان ئایندەی نەبێ، کە هەمیشە لەژێر مەترسی برسێتی و فیشەك و گولەتۆپ و بۆمبدا بژین؟  کە هەموو ئەم ” دەستکەوتانەیان” لە سایەی حوکمی حەماس دا لە 2007 بەدەستهێناوە.

هەر لەبەر ئەوەش نابێت گەر بەیانی خۆشیان خۆبەخشانە ئامادە بن ” نیشتمان / زەوی زەلیلیی ” بەجێبهێڵن و بڕۆن بۆ هەر وڵاتێك لۆمە بکرێن و بڵێن ” نیشتمانیان” فرۆشت  ، هەر هیچ نەبێت پارویەك نانیان دەستدەکەوێت ، منداڵەکانیان ئایندەیان دەبێت ، بێ ترس خەویان لێدەکەوێت .

Leave a Reply