دوێنێ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە تورکیا لەسەر شەقام بوون
30/03/2025
ئەو جەماوەرەی کە دوێنێ و ڕۆژانی پێشتر لەسەر شەقام بوون هەمویان جەماوەر و لایەنگرانی جەهەپە نەبوون . ئەوەی کە بەشێک لەمیدیا پێی ڕادەگەیانین هاتنە سەر شەقامی خەڵکی بۆ بەربوونی ئەکرەم ئیمامغلۆ بووەو و بۆ ئەوە، ئەمە هەمووی ڕاست نییە.
لە ڕاستیدا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژ بەحکومەتن، ئەنتی حکومەتن نە بە تەنها دژ بە ئەردۆگان نە بە تەنهاش بۆ بەردانی ئیمامۆئۆغلۆیە . تەنها دەستبەسەرکردنی ئەو خاڵی تەقینەوەی جەماوەر بوو.
ئەو خەڵکەی کە لە سەر شەقامە خەڵکانی هەمە جۆرەن هەر یەکەیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە واتە لەوەی کە ئەسبەقییەتی دەداتێ و لە ژیانییەوە بە گرنگی دەزانێت هاتۆتە سەر شەقام . خەڵکانێك هەن لە بێ نانییدا هاتوون ، ژنان بۆ مافەکانیان و دژ بە بریاری هەڵوەشاندنەوەی مافەکانیان و توندوتیژی پیاوان کوشتنیان ، هاوڕەگەزخواز و ترانس بۆ مافی خۆیان، کرێکاران دژ بە بارودۆخی گرانی و پارە کەمی ، ڕۆژنامە نوس و ئەکادیمییەکان بۆ ئازادی رؤژنامەوانی دورخستنەوەی دەستی دەسەڵات لە خۆیندنگاکان و زانکۆکان ، هەیە بۆ پرسی کورد هاتووە، خەڵکانێکیش هەن کە هەر دژ بە دینن و حکومەتی دینییان ناوێت، کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان ئەوان هەر هەمیشە دژ بە حکومەتە سەربازیی و مەدەنییەکانی تورکیا بوون داوای ئازادی و یەکسانی دادوەری کۆمەڵایەتییان کردووە، خەڵکانی کڕێچی لە گرانی کرێ و خراپی شوێنی ژیانیان بۆ ئەوە هاتونەتە سەر شەقام ، مامۆستا و فەرمابەران و کارمەندانی بەشە خزمەتگوزارییەکان بۆ موچە و گرانی و بیرۆکراتییەتی سیستەمەکە هاتوونەتە سەر شەقام، کاسبکاران و دوکانداران و تەکسییەکان بۆ هاتنە خوارەوەی نرخی لیرە کە بەشێكە لە بارودۆخی خراپی تورکیا هاتوونەتە سەر شەقام، خوێندکاران بۆ خاتری ئایندەیان لەسەر شەقامن ….
ئیتر هەر یەکە و هەر توێژاڵێك بە هۆکار و بۆ ئامانجێك هاتوونەتە سەر شەقام . ئەمە ڕاپەڕینی جەماوەرییە نەك سیاسی ڕووت ، ئەمە یاخی بوونی خەڵکییە ئاپۆرەی ئەم خەڵکە کرۆکی جەماوەری و ئامانجەکانیان دەگرێتە خۆی نەك ئامانجێکی سیاسیی ڕەق و تەق .. هەمە ڕەنگەیە و هەمەجۆر ئامانجە بۆیە هەر گوۆڕانکارییەك بکرێت و ڕووبدات بە بەراورد بەم بارودۆخەی ئێستادا هیچ بەراوردێك ناکرێت.
پشتگیری ئەم هەڵسانە جەماوەرییە زەرووریە و بە گۆڕینی ئێستای ئەوەی لە تورکیادا هەیە زۆر شتی دیکە دەگۆڕێت هەم لە تورکیا و هەم لەسەراپای ناوچەکەشدا ، پەلیش دەکوتێت بۆ هەندێك وڵاتی دیکەی دەرەوەی ناوچەکەش.
ناکرێت ئێمە لێرەدا ئایدۆلۆجییانە بڕوانینە ئەم ڕووداوە گرنگە و بڵێین مادام داوای کۆمەڵێکی سۆشیالیستیی / ئەنارکیستیی ناکات و شۆڕشی کرێکاران نییە ئەوە ئیتر هیچ نییە دونیا وەك خۆی دەمێنیتەوە . ڕووداوەکان هەمیشە لۆکاڵییە پێش ئەوەی ببێتە چیهانیی هەر لەبەر ئەوەشە کە دروشمی ئەنارکستەکان بایاخ و گرنگی خۆی هەیە :
” لۆکاڵیانە کار و چالاکی بکە و جیهانیانە بیر بکەرەوە و هاوپشتی بکە” .