دژوەستانەوە بە کوشتارو و بڕین وێرانکاریییەکانی غەزە دژە جوویی نییە
24/04/2024
وەکو پێشتر وتومە کە دەولەتەکان بە هاتنی هەر ڕووداوێکی سروشتیی ، هەر ئافاتێکی مەحفکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵك ، هەر جەنگێك گەر ئەهلی یاخود نێوانی حکومەتەکان ، هەمیشە بە باشی توانیویانە کە بەکاری بهێنن دژ بە میللەتەکەیان و بەشەرییەت .
ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو کوشتن و بڕینەی کە لە غەزە ڕوودەدات کردنی جوڵەیەك، وتنی وتەیەك ، ڕێکخستنی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێك ، هەڵبڕینی دروشمێك، نوسینی وتارێك ، نمایشکردنی شانۆیەك ، ڕێکخستنی کۆڕ و سمینیارێك کە باس لە وەستانی ئەم جەنگە نابەرانبەریەی ئیسرائیل و کاردانەوەکەی بەهەر جۆرێك لەوانەی سەرەوە بکرێت ، بە دژە جوویی / ئەنتی سامیتیزم دادەنرێت بۆ ئەمەش چەندەها بڕیاری شێوە یاسایانە دراوە دژ بە بەکارهێنانی ئەوانەی کە بەو کارانەی سەرەوە هەڵدەستن .
لە بریتانیا ناتوانیت دژ بە حکومەتی ئیسرائیلی شتێک بڵێیت ، ناتوانی بەو حکومەتە بلێیت فاشییە و تیرۆریستە ، لە ئەڵمانیا بۆ شۆردنەوەی ئەو خاڵە عارەی کە نزیکەی 80 ساڵ لەمەوبەر کراوە هەموو شتێك دەکرێت ، هەموو شتێك یاساخ دەکرێت کە سووکە بەرگرییەکی تێدا ببینرێت بۆ فەلەستنییەکانی غەزە ، یاخود بچوکترین لۆمەی تێدابێت بەرانبەر بە ئیسرائیل کە هەندێك لەمانە خودی جوولەکەکانی ئەڵمانیایە کە ئەوەی کە لە غەزە ڕوودەدات بە مەجزەرەی ناودەنێن.
هەر لەم ڕۆژانەدا Yanis Varoufakis ئابووریناس و سیاسی یۆنان ، وەزیری دارایی حکومەتە چەپەکەی کۆنی یۆنان بوو کۆڕێکی لەوێ گرت کە لە کۆرکەدا نەعومی کلاین –ش لە کەنەداوە کە ئەکادیمیی و چالاکوانێکی بە توانای بواری ژینگەیە بە ئۆنلاین بەشداریکرد ، پۆلیسی ئەڵمانی دای بەسەر کۆڕەکەدا و دایخست هاوکاتیش یانسی قەدەخەکرد لە ئەڵمانیا لە هەمو وجۆرەر چالاکییەکی سیاسی .
لە ئەمەریکا لە هەندێك زانکۆکاندا بەرپرسانی زانکۆ هەر وەکو بەرپرسێکی دەوڵەتی ئیسرائیلئ کار دەکەن. لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمەریکا بەرپرسی زانکۆکە Minouche Shafik ، ڕێگا بە خوێندکاران نادات کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائل بکەن ئەمە لە کاتێکدا زیاتە لە 34 هەزار کەس کوژراون نزیکەی 80 هەزار کەس بریندارن و هەموو 10 خولەك منداڵێك دەکوژرێت و قوربانی زۆری هێڕشەکانی ئیسرائیل ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوانە .
شەفیك هەفتەی پێشوو بەڵێنی دا ئەو پرۆفیسۆر و خوێندکارانەی کە پرۆتێست دژ بە ئیسرائیل دەکەن بەرگری لە غەزە دەکەن دسپلین بکرێن. لە ڕۆژی دواتردا شەفیك پەیوندی بە پۆلیسی نیو وێرکەوە کرد و پۆلیسیش 100 خوێندکاری گرت کە پرۆتێست دژ بە شەرەکە دەکەن .
دەوڵەتەکان کە بڕ بڕەپشتی سیستەمەکەن باشترین سەرکوتکەر و پارێزەرینی . سیستەمی جەنگ و نەدارایی و هەژاریی و وێرانکاری و ئافاتهێنەر و دروستکەری بە ملیۆنان پەنابەر و کۆچبەر.