دیبەیتەکەی محەمەد صاڵح و مەلا عەبدولحەمید
03/12/2024
بە گوێرەی ئەوە لینکەی کە دوو کاتژمێرە و من دیومە ، لەم پۆستەدا سەرنجی خۆم لەسەر وتوو وێژەکەی ئەم دوو کەسە دەدەم.
خاڵە لاوازەکانی مەلا عەبدولحەمید:
یەك: وەڵامی پرسیارەکانی نە دەدایەوە و پێچ و پەنای تێدەخستن، عەیب نەبێت دەیهێنا و دەیبرد تاکو 5 دەقەکەی تەواو ببێت.
دوو: زیاتر باسی خۆی و منداڵەکانی و خێزانەکەی و ژیانی تایبەتی خۆی دەکرد کە هیچ پاساوێك نەبوو کە ئەو ئەوانە باس بکات .
سێ: شلەژان و جۆرێك لە ترسی تێدا دەبینرا. وەڵامەکانی تێکەلەیەك بوو لە بابەتی جیا جیا .
چوار: دەمپیس و جوێنی ناشیرین و حسابنەکردن بۆ موحەمەد صاڵح و سوکایەتی پێکردنی .
خاڵە بەهێزەکانی :
یەك: هێنانی زۆرێك لەوانەی کە دەنکە جۆیەکی ماڵی ئاغای لە شاری یوتۆبۆری و دەورو بەری خواردبێت .
دوو: هەوڵدان بەوەی کە برا موسڵمانەکانی هان بدات دژ بە موحمەد صاڵح کە گوایە ئەو سوکایەتی بە ئاین و پێغەمبەر و خوداکەیان دەکات . واتە هەوڵی دروستکردنی ئاژاوەی دەدا.
سێ: بوونی مامۆستا بەشار بە سەرپەرشتیکەری دیبەیتەکە ، کە ئەویش بە ڕۆڵی خۆی بەرگری لە ئیسلام دەکرد و هاندان و ورەی دەکرد بە گیانی مەلا عەبدولحەمیددا . ئەمان بە هەردوکیان زۆر جار 10 دەقە قسەیان دەکرد کە تەنها 5 دەقەیان هەبوو ئەویش بۆ مەلا عەبدولحەمید.
چوار: مەلا عەبدولحەمیدا زۆر زیرەکانە دەیتوانی وەڵامێکی نزیك بە وەڵامە ڕاستەکان کە لە شەریعەو وتەکانی پێغەمبەر هاتبوون بداتەوە ، کە بەمەش سەری لە براو خوشکە موسڵمانەکانیشی بەو شێواندنە دەشێواند، کە دوور بوون لە وەڵامی دروستەوە ، بەڵام ئەو دەزانێت کە موسڵمان بیرناکەنەوە و هەرچییان پێ بڵێیت قەبوڵیانە.
خاڵە لاوازەکانی موحەمەد صاڵح:
یەك: ڕێگای دا بەوەی کە مامۆستا بەشار لە بری بەڕیوەبردنی دیبەتەکە ببێتە هاوکار و یارمەتیدەری مەلا عەبدولحەمید.
دوو: دەکرا وەڵامی عەبدولحەمید کە لێی دپرسی ئەو دوانەت بۆ هێناوە ( پۆلیس) بەوە بداتەوە : کە ئەوان پاریزگاری ئاسایش دەکەن ، چونکە دەزانن کە ئێوە لە کاری تیرۆرکردن سڵناکەنەوە چونکە ئەوە مێژوەکەتانە هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە .
دوو: بە وردی و چڕو پڕی هیچ لەسەر تاوانەکانی پێغمبەر وەکو کوشتنی قەومی جولەکەکان، لاقەی جنسی ئەو هەموو ژنانەی کە لە جەنگدا دەگیران هەروەها تەماحکردنە بوکەکەی، زەینەبی ژنی زەیدی کوڕی ، نەکرد . هیچ پەنایەکی بۆ ئەمانە نەبرد کە بەڵگەی پێبوو . ئەمە لە کاتێکدا کە لایفە ئاساییەکانی زۆر لەم دیبەیتەی بە قووەتتر بوون .
سێ: مەلا عەبدولحەمید کە هەموو جارێك هانی خەڵکەکەی لێ دەدا کە گوایە ئەم سوکایەتی بە دین و خواو پێغمبەرەکەیان دەکات ، ئەم هیچی نەدەوت کە لە کاتێکدا دەیتوانی بڵێت : تۆ ، عەبدولحمید، دەتەوێت توند و تیژی بخولقێنیت ، تۆ هاتویت بۆ دیبەتکردن یاخود هاندانی خەڵک لە نانەوەی ئاژاوە و شەڕ و دووبەرەکی و بە بەکوشتدان و بریندارکردنی خەڵك؟
چوار: لە ناوەڕاستی دیبەیتەکەدا کەوتەوە سەر شێوازی تایبەتی خۆی جوێندان و ئیستیزازکردنی موسڵمانەکان کە قسەی لەسەر گەوادی دەکرد ، کە لە راستیدا دەیتوانی بە شێوەیکی دیکە بەڵام هەمان مانا قسە بکات بێ ئەوەی گرفتێك دروست ببێت .
پێنج: لە وڵامی عەبدولحەمیددا کە دەیگوت : ئێمە دەسەڵاتمان نییە و دەوڵەتی خەلافەمان نییە لەبەر ئەوە ناتوانین ئەوە بکەین ، موحەمەد صاڵح دەیتوانی بلێت : کەواتە ئێستا ئێوە کە خەڵك ناکوژن و شەریعەی بەسەردا جێ بەجێ ناکەن ئەوە لەبەر ئەوە و لە ترسدایە ، دەنا جەوهەرتان ئەوەیە . کەواتە ئێوە شانەی نوستوی گروپە تیرۆریستەکانن و بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە پەیدا بکەن و شەیعەتەکەتان جێ بەجێ بکەن مەناعەتتان نییە کە بچنە ناو ئەو گروپانەوە ، بەمە موحەمەد صاڵح دەیتوانی مەلا عەبدولحەمەید ئیحراج بکات و دەشکەوتنە بەرچاوی دژە تیرۆری پۆلیسی سوید. بەڵام بەداخەوە کە موحەمەد صاڵح لەم بارەدا هیچی نەوت
خاڵە بەهێزەکانی :
یەك: نکوڵی ناکرێی کە موحەمەد صاڵح یەکێکە لە هەرە شارەزاکانی بواری ئیسلامی کە دەتوانێت لەگەڵ ئیمامەکانی ئەزهەر و هەمو ئەوانی دیکەدا دیبەیت بکات و بیباتەوە، بەڵام بەو شێوازەی خۆی نا ، کە هەرگیز ناتوانێت موسڵمانێك لە دینەکەی پەشیمان بکاتەوە ، ئەگەر ئەو موسڵمانە باش لە دین گەیشتبێت .
دوو: کە دەستی پێکرد زۆر جوان قسەی کرد و زۆر بە ڕێزەوە سەرنجەکانی خۆی دەربڕی و رێزێکی زۆری لە عەبدولحەمید و مامۆستا بەشار و موسڵمانەکان گرت.
سێ: هیچ ترس و شڵەژانێکی پێوە دیار نەبوو ، نەك هەر ئەوە بەڵکو زۆر بە متمانەوە قسەی دکرد و ڕای خۆی دەردەبڕی .
چوار: ئەو توانی جەماعەتەکەی خۆی ، واتە لایەنگرانی بێ دەنگ بکات و ئەوان مەرجەکانی ئەم قەبوڵ بکەن ، پێچەوانەی عەبدولحەمید .
پێنج : هەڵبژاردنی بابەتی دیبەتەکەی زۆر گرنگ بوو بابەتێکی گەلێك باوو بە بایاخە لەناو موسڵماناندا ، بەڵام لەو شوێنەدا نەتوانرا هەقی خۆی بە تەواوی پێبدرێت.
ئەنجامگیریی :
دیبەیتەکە سەرکەوتوو بووبێت یا نا، خاڵێکی ئەوەندە گرنگ نییە بۆ من چونکە دینی ئیسالام زۆەر لەوە فراوانتر و ڕەگداکوتاوترە کە لەو دیبەیدەدا قسەی لەسەر کرا ، . هاوکاتیش هەردوو لا بانگەشەی سەرکەتن دەکەن. ئەوەی گرنگە ئەم دیبەیتە بووە وەرچەرخانێکی زۆر گەورە لە وتووێژ و دیبەتدا کە لێرەدا فەزڵەکەی بۆ موحەمەد صاڵح دەگەڕێتەوە . ئا لەم خاڵەدا ئەمان براوەن و ئیسلامییەکان دۆڕاون و دۆڕانێك کە لە دوای سەلمان ڕوشدییەوە کەس بە ئاشکرا و دیبەیتکردنی فەرمی لە ئەوروپادا نەکراوە.
بۆچی ؟
یەك: ئەم دیبەتە دەرگا و دەروازەی لەسەر دیبەتی دیکە کردوە ، بە مانایەکی دیکە قودسییەتی بۆ قورئان و خود ئەڵا و پێغەمبەر و وتەکانی نەهێڵایەوە و ئەو ڕێچکەیەی شکان کە کەس ڕاشکاوانە نەیدەتوانی ئەم قسانە یا ئەم پرسیارانە لە موسڵمانان بکات.
لەمەولا ئاسایی دەبێت کە لەگەڵ مەلا و ئیمام و خەتیبی موسڵماناندا بڵێی : پێغنبەرەکەتان بەچەباز بوو ، بڵێیت شەریعەتەکەتان ئەخلاقی تێدا نییە ، بڵێییت قورئان دروستکراوی خودی پێغنمبەر خۆیەتی بە هاوکاری کەسانی دیکە و کاری خودا نەبووە زۆری تر . ئیدی ئیسلام و قورئان شەیعەت قسەکردن لەسەریان تابوو نییە.
دوو: دەرگای کردوەو بۆ مەلا و ئیمامەکانی دیکەش بێنە پێشەوە و دیبەیت بکەن ، کە لەم دیبەیتەشدا ئیسلام و موسڵمانان دەیدۆڕێنن. ئەم دیبەیتەی یۆتۆبۆری بووە پێشەنگ و ڕوسمێك کە ڕەنەنگە لە زۆر شوێنی دیکەدا بتوانرێت بکرێت.
هیوادارم تی ڤی و ڕادیۆکانی ئەوروپا لەمەوە فێر ببن زاتیان بشکێت و دەسەڵاتیش ڕێگایان پێبدات کە ئەم جۆرە دیبەیتانە ساز بکەن بێ ترس و دڵەراوکێیەك.
ئەمەیە شەڕی تیرۆر و ئەمەیە وەستانەوە دژ بە تیرۆر نەك وێرانیکردنی خاك و نیشتمانی گەلانی دیکە و تەسکردنەوەی ئازادییەکان و گیران و بەندکردنی زۆر کەس لە ژێر ئەو ناوە و بەو بیانووەوە.
سێ: پێی بزانین یا نەزانین زۆرێك لەو ئیسلامە توندرەوانە لەو دیبەیتەدا ئاشکرا بوون و پۆلیس پێی زانین و دەکەونە ژێرجاودێری پۆلیسەوە . عەدولحەمید کە ئامادە بوو ئەم دیبەیتە بکات یا زۆر مەغرور بوو یا هەستی بەو مەترسییە نەکرد یاخود بەڵایەوە گرنگ نییە ژیانی کەسانی دیکە بخاتە مەترسییەوە.