Categories
Kurdish

دین دوو کارەساتی دیکەی بەسەر بەشەرییەتدا هیناوە

دین دوو کارەساتی دیکەی بەسەر بەشەرییەتدا هیناوە

25/03/2024

ئێمە تەنها بەزۆری زەرەری دین وەکو ئایدۆلۆجییەکی وشك و ڕەق و نەشیاو بە گۆڕانکاری دەبینین کە دەکرێت ببێتە دروستبوونی موجاهیدین، تالیبان، ئەلقاعیدە، داعش، حەماس ، حیزبوڵاو، شەبابی سۆدان، بوکۆ حەرام و  ئەوانی تر کە ئەوەندەی دەبێنرێن هێزێکی ئێکجار ڕەشن کە دەیانەوێت گالیسکەی پێشەوەچوونی کۆمەڵ نەك هەر ڕاگرن بەڵکو بیشیگێڕنەوە بۆ سەدەها ساڵ لەمەوبەر .

بەڵام کەمتر دوو کارەساتی دیکە دەبینن کە دین بەسەر بەشەرییەتدا دەیهێنێت:

یەك: دووژمنایەتی کردنی ژینگە و هەموو جۆرە گیانلەبەر و زیندەوەرەکانی سەر زەوی بە خواردنی گۆشتیانەوە یاخود حەرامکردنی گۆشتەکەیان .  چونکە بە گوێرەی قورئان و وتەکانی موحەمەدی پێغەمبەری موسڵمانان خودا هەموو شتێکی بۆ خزمەتی ئەوان خولقاندووە.  خوا هەڵناگرێت ئەوانیش درێغییان نەکردووە بە تێکدانی ژینگە و بە خواردنی گۆشتی ئەوانەی کە حەڵاڵ کراون، لەناوبردنی ئەوانەشی کە گۆشتیان حەرام کراوە.

دوو: کەوتنەوەی منداڵی زۆر : ئەمەش چونکە بە گوێرەی دینی ئیسلامی هەندێك لە مەنعکردنەکان حەرامە و منداڵ لەباربردن گەورەترین تاوانە.  ئەمەش یانی کەوتنەوەی ملیۆن منداڵ بێ ئەوەی بیر لە بەخیوکردنەوە و شوێنگرتن و دابینکردنی قوتابخانە و چارەسەرکردنی تەندروستیان و دەستکەوتنی کار و …تد بکرێتەوە . مەبەست لە ئەمەی کە دەیڵێم  دانی بڕیار نییە بۆ ژنان ، جونکە ئەوان خۆیان دەبێت ئازاد بن لەوەی کە مناڵیان دەوێت و چەندێکیان دەوێت یا نایانەوێت ، بەڵام گرنگە کە بیر لە پەروەردەکردن و دابینکردنی ژیانیان بکرێتەوە.  بەم هۆکارەوە دەبینین بۆ نموونە وڵاتە ئیسلامییەکان ساڵانە منداڵی زیاتر بەرهەم دەهێنن کە خودی ئەم کارەش کارەساتە بۆ بەشەرییەت .

Leave a Reply