دەیان هەزار کەس لە تەلئەبیب و شارەکانی دەیکەی ئیسرائیل هاتنە سەر شەقام
01/04/
ماوەیەکی زۆری ویست تاکو بەرەی دژە جەنگ خۆی کۆبکاتەوە ببێتە هێزێك کە داوای دەست لەکارکێشانەوە نێتەنیاهو بکەن، داوای بەردانی دیلەکان و هەروەها وەستانی شەڕیش .
ڕؤژی شەمە 30/03 لە شارەکانی Tel Aviv, Jerusalem, Haifa, Be’er Sheva, Caesarea هەروەها هەندێك شاری دکەش خەڵكێکی زۆر هاتنە سەر سەرشەقام ، هەر ئاواش دوێنێ تەکشەمە ، 31/03 دووبارە لە تەلئەبیت خەڵكێکی زۆر هاتنەوە سەر شەقام هەمان داواکاری سەرەوەیان هەیە و بە حکومەتی ئیسرائیلی دەڵێن کە کۆڵنادەن لە خۆپیشاندان تاکو نێتەنیاهو دەست لەکاردەکێشێتەوە .
پێشتریش خۆپیشاندان بەردەوام بووە بەڵام زۆر بەکەمی دەتوانرا دروشمی دژ بە جەنگ و هیتافی دژ بە جەنگ بکێشرێت ئەوە تەنها لە لایەن چەپ و سۆشیالیست و نقابەکانەوە بوو ،بەڵام لە پێرێوە ئەو ئاڕاستەیە گۆڕاوە هەم دروشمەکان زۆر زەق بوونەتەوە هەم بووشنەتە دروشمی جەماوەریی، چونکە ئێستا بە باشی دەردەکەوێت هەتا ئەو حکومەتە لەسەر حوکم بمێنێتەوە ئەوان چاویان بە دیلەکان ناکەوێتەوە بە واتایەکی دیکە ئەوان نەتەنیاهۆ و حکومەتەکەی بە بەربەست دەزانن لە ئاگربەستی و ئاشتەوایی و دواتریش ڕزگاربوونی دیلەکان .
لە ڕاستیدا کێشەی فەلەستینییەکان و جووەکانی ئیسرائیل بە گۆڕینی حکومەتەکان حەل نابێت لەبەر ئەوەی کە حکومەتی ئیسرائیلی سیستماتیکی ڕایسست و تیرۆریستە هەر وەکو حکومەتە بەدوایەکەکانی تورکیا و بەرخوردیان لەگەڵ کورددا. چارەسەری ئێکجاری بۆ هەردوولایان، واتە فەلەستنی و جوولەکە بەیەکەوە ژیان و بوونی هەموو ئازادییەک بۆ هەردوو لاو و مافی ڕێزگرنتی تاک و کۆممۆنیتییەکان و هەروەها بیناکردنی ئەو وڵاتە بەیەکەوە و دانی بڕیار و جێبەجێکردنیان لە لایەن هەردوو لایانەوە و کۆتایهێنانی جوداخوازی و هەیمەنە و چەوساندنەوەیەك بە هەموو شێوەکانیانەوە.