Categories
Kurdish

دەیەها کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ پرسی ژینگە ناتوانێت یەك هەنگاو سەرمایەدار بوەستێنیت

دەیەها کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ پرسی ژینگە ناتوانێت یەك هەنگاو سەرمایەدار بوەستێنیت

01/04/2024

ساڵانە جگە لە کۆبوونەوەی لوتکەیی سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی و کەمکردنەوە پیسی و غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە سەدەها کۆبونەوەی وەزیران کۆبونەوەی لاوەکی و سمینیار و قسەو باس و لیدوان لەسەر ژینگە و پاراستنی دەکرێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە و ناتوانێت سەرمایەداری و سەرمایەداران لە وێرانکردنی ژینگە و برسیکردنی خەڵکانێکی زۆر و بڕیادان و کردنی جەنگگەلێکی زۆر  بوەستێنێت .

هەر ئەمساڵ بوو زیاتر لە هەفتەیەك لە کۆبونەوە لوتکەیەکەدا چەندەها بڕیار درا بۆ کەمکرنەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پاكڕاگرتنی ژینگە بەڵام لەوە ناکات بڕیارەکان نیوەشیان جێبەجێ بکرێت.      

بریتانیا هێشتا هەر بەردەوامە بە دانی مۆڵەت بە کۆمپنایا نەوتییەکان بۆ پشکنین و گەڕان بەدوای وزەی دیکەدا. یەکێتی ئەوروپاش چوار هێندە زیاتر پارە دەداتە کێڵگەوانەکان لە بەخیوکردنی ئاژەڵەژکانیاندا لە چاو هاوکاریکردنی گەشەکردنی ڕووەک.

 بەپێی توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەی Nature Food، زیاتر لە 80%ی پارەی گشتی کە لە ڕێگەی سیاسەتی کشتوکاڵی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا  EU’s common agriculture policy (CAP) بە کێڵگەوانەکان لە ساڵی 2013دا بۆ بەرهەمە ئاژەڵییەکان دراوە سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بە کۆمەڵگەی دەگەیەنن.

یەکێتی ئەوروپا کە بەنیازە تا ساڵی 2050 ئەوروپا بکاتە یەکەم کیشوەری بێلایەن، نەبوونی کارایی خراپ  لەسەر کەشوهەوا، نزیکەی یەک لەسەر سێی تەواوی بودجەی خۆی بۆ یارمەتییەکانی CAP خەرج دەکات. پۆڵ بێهرێنس، توێژەرێکی گۆڕانکاری ژینگەیی لە زانکۆی لایدن کە هاوکارە لە نووسینی توێژینەوەکە دەڵێت: “زۆربەی زۆری ئەو شتانە بەرەو بەرهەمەکانی ئاژەڵ دەڕوات کە ژیانی ئێمە بەرەو لێواری خراپی دەبات”.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، پلانی یارمەتییەکان کە پارەی زیاتر دەدات بەو کێڵگانەی کە زەوییەکی زیاتر داگیر دەکەن، ئەنجامەکەی “دەرئەنجامێکی چەوتی  بۆ گواستنەوەی خۆراک دەبێت”  چونکە ئاژەڵەکان شوێنی زیاتر لە ڕووەکەکان دەگرن و بە شێوەیەکی ناکارامە خۆراکیان پێدەدرێت کە دەکرا ئەو خۆراکانە بگەنە دەستی خەڵک. بۆ بەرهەمهێنانی هەمان بڕی پرۆتین، گۆشتی مانگا پێویستی بە 20 هێندەی ڕواندنی گوێز و بادەم و ئەوانی دیکەی هاوتایپی ئەوان  زەوی زیاتر دەگرێت  و 35 هێندەی چاندنی دانەوێڵەش زیاتر.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە 12%ی مەنحەکانی دەدرێت و لە بەرهەمەکاندا بەرجەستە بوون بۆ دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەنێردرێت، زۆربەیان بۆ وڵاتانی سەروی ناوەڕاست و وڵاتانی داهاتی بەرز.  توێژینەوەکە دەریخستووە چین لە مەنحەکانی کشتوکاڵی یەکێتی ئەوروپای زیاتر  لە هۆڵەندا بەکارهێناوە، لەکاتێکدا ئەمریکا زیاتر لە دانیمارک بەکارهێناوە

بەخێوکردنی ئاژەڵان  یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خێرابوونی مردنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە سەرانسەری جیهان و بەرپرسە لە 12%-20%ی پیسکەرەکانی گەرمکردنی هەسارەکان کە کەشوهەوا توند توندوتیژتر دەکات. لە دوایین چاکسازیدا بۆ ماوەی 2023–2027، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا چارەکێک لە پارەی ڕاستەوخۆی CAP بۆ “پلانی ژینگەیی” تەرخان بکات کە کێڵگەوانەکان هان دەدات  بۆ کشتوکاڵکردن بە شێوەیەکی ژینگەدۆستانە.

Leave a Reply