سایەقی قیتارەکانی سەر زەوی لە ئینگلتەرە لە مانگرتنی 24 سەعاتیدان
05/04/2024
ئەمڕۆ ، هەینی، 05/04 سایەقی قیتارەکانی ئینگلتەرە کە سەر بە نقابەی ئەسلیف-ن بۆ ماوەی 24 سەعات هەتاکو سبەینێ رۆژی شەمە لە مانگرتندا دەبن . پێنج کۆمپانیای قیتار کە سایەق و ستافەکانی دیکە کاریان بۆ ئەکەن لە ساڵی 2022 تا ئێستا 13 جار هەر جارەی 24 سەعات مانیان گرتووە بۆ زیادکردنی مووچەکەیان و هەروەها چاککردنی هەلومەرجی سەر کایشیان .
بەیانی ، شەمە ، بڕیارە زۆرێک لە ستاف و سایەقی کۆمپانیاکانی دیکەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مان بگرن واتە شەمە و یەکشەمە و دووشەمە.
مانگرتنەکان بەردەوامە بەڵام هەر هەموویان یەك لایەنیین ، هیچ نقابەیەکی دیکە ناتوانێت هاوپشتیان بێت جونکە بە گوێرەی یاسای دژە نقابە کە حکومەتی تاچەر داینا بۆیان نییە هاوپشتی بە کرێکارانی نقابەیەکی تر نیشان بدەن .
یاساکانی دژە تیرۆر نقابەکانی پەلبەست کردووە و لە ئێستاشدا ڕووبەڕووی تەسکبوونەوەی زیاتری بواری مانگرتن سەرپێچیکردن لە کار دەبنەوە . سزاکانیش سەختە هەر لە گرتنی سەرکردەکانی نقابە و سڕکردنی حسابە بانقییەکەیان و دەرکردنی کرێکارانی بەشدار بوو لە هاوپشتیکردنی هاوکارەکانیانا و زۆری تر بەسەریاند جێ بەجێدەکرێت.