سیازدە ساڵی ویست تاکو ڕاستییەکان بە بەڵگەوە دەرکەوتن
03/03/2023
دوای 13 ساڵ حوکمڕانی حیزبی کرێکاران [ لەیبەر] ی بریتانی ، ساڵی 2010 حوکمی بریتانیا دەساودەسکرایەوە . لە دەستی پارتی کرێکارانەوە بۆ دەستی حیزبی موحاجیزین ، تۆری. قەیرانە داراییەکەی جیهان دوو ساڵ بوو دەستیپێکردبوو ، کە حیزبی موحافیزین هاتنە سەر حوکم پاگەندەی ئەوەیان کرد کە بریتانیا لە سای 13 ساڵ حوکمی پارتی لەیبەردا تا ڕادەیەك مایەپوچ بووە ، هاتنی قەیرانە ئابوورییەکەش هەل و پاساوێکی زۆر چاک بوو بۆ هێڕشکردنە سەر کرێکاران و هەژارانی بریتانیا هەر لە بڕین و کەمکردنەوەی هەموو جۆرەکانی بیمەکان، یاسای نوێی پێدانی کرێی خانوو و لایەقبوون بە خانووی شارەوانی و دانی بڕیاری هەڵپەساردنی موچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتە دەوڵەتییەکان لەوانە : دکتۆر و نێرس و تیمی ئیسعاف و کارمەندەکانی دیکەی بەشی تەندروستی ، مامۆستایان ، کرێکارانی شارەوانییەکان، ئاگرکوژێنەرەوان ، کارمەندان و فرمانبەرانی هەندێك بەشی دیکە ، کە یاخود لە سەدا 1 پارەیان بۆ زیادکردن یاخود هەر هەڵپەسێررا. ئەمە پێی وترا سیاسەتی دەستگرتنەوە ، تەقەشوف.
ئەمانەش هەمووی بە پاساوی هەندێك لەوانەی سەرەوە کە باسم کردن کران زائیدەن پاساوی : گەڕانەوەی متمانە بۆ بازاڕ ، دابەزاندنی قەرزی نەتەوەیی / نیشتمانیی ، ڕاگرتنی نزمیی ڕێژەی سوو، کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی پارە ، دەستگرتن بە بودجەوە.
زۆربەمان دەمانزانی کە ئەم سیاسەتە ، هۆکاری سیاسیی لە پشتەوەیە نەك ئابووریی واتە سیاسەتێکی سیاسیانەیە نەك ئابوریانە . چونکە دەمانزانی کە گرتنەبەری ئەم سیاسەتە ، سیاسەتی تەقەشوف هەڵەیە لەبە ئەوەی کە هەر هیچ نەبێت توانای کڕین [ قوەرەی شیرائی ] بەکاهێنەران کەمدەکاتەوە واتە مانەوەی شمەکەکان لە بازارد و دروستبوونی وەستان و گەشەنەکردنی ئابووریی ، هاوکاتیش کە خەڵکی بارودۆخی ژیانی خراپ بێت گەرچی لە لایەکەوە لێیان بگیرێتەوە دەبێت لە لایەکی دیکەوە دەسگرۆییان بکرێت . لە کاتێکدا کە خەڵکی بێ کار دەبێت و یا موچەی کەمتری پێدەدرێت هەر ئاواش بووجەش کە پارەی تەکسی ناچێتە سەر بنکۆڵ دەبێت و کەم دەکات بۆیە لەم حاڵەتەدا دەوڵەت دەبێت پارە قەرز بکات بۆ پڕکردنەوەی بوجە و هاوکاری هاووڵاتیانی .
ئێستا پاش 13 ساڵی ئەو ڕاستییە دەرکەوت کە لە بری ئەوەی سیاسەتی تەقەشوف کە لە ساڵی 2010 وە هەتا 2017 و دواتر دەوامی کرد لەبری ئەوەی پارە بۆ دەوڵەت بگێڕێتەوە کەچی دەوڵەت 540 ملیار پاوەندی قەرزکردووە ، بە واتایەکی دیکە بەو برە پارەیە قەرزی نەتەوەیی / نیشتمانی چووەتە سەروە لە نێوانی ساڵانی 2010 و 2019 دەدا .
ڕاپۆرتەکە دەڵێت بەو شێوەیە ئابووری ولات خراپتر بوو ، کرێ و موچەکەمیی و کەمی گەشەی ئابووریی دەرچونی بریتانیای لە یەکێتی ئەوروپا بەدوای خۆیدا هێنا. ڕاپۆرتەکە ئاماژەش بەوە دەکات و دەڵێت: گەر سەرفکردن وەکو پێشهاتنی حیزبی موحافیزین بمایەتەوە ئەوە دەوڵەت 91 ملیار پاوەندی هەتا ساڵی 2019 پاشەکەوت دەکرد کە ئەم پارەیەش کافی بوو دادی سەراپای بوجەی بەشی ڕؤشبیری و پەروەردە بدات لەو ساڵانەدا.