قەوارەی دەستوری هەرێم بمێنیت یا نەمێنێت دەبێت چ جیاوازییەك یاخود چ نرخێك هەبێت
03/11/2024
بە گوێرەی قسەی سەرەکوەزیرانی عێراق ، محەمەد شیاع سوودانی بە ڕۆژنامەوان ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەوان بیدەن ئەوە قەوارەی دەستووریی هەرێم نامێنێت .
من پێشتر پۆستێکی درێژم لەسەر بوونی قەوارە و لە دەستدانی قەوارەی هەرێم کردوە و لێرەدا نامەوێت خۆم دووبارە بکەمەوە. هەروەها بۆ منیش نییە کە بەخەڵکی کوردستان بلێم ئەوە بکەن و ئەوە قەبوڵ مەکەن کە لە کاتێکدا من نیشتەجێی ئەوێ نیم ، بەڵام دەتوانم چەند پرسێك بوروژێنم لێرەدا.
ئایا خەڵکی لە کوردستاندا قەوارە بە برسێتی و بێ دەسەڵاتی و هێڕشی درۆنی ئێرانی و دەوڵەتی تورکیا و گەندەڵی دەسەڵاتی مافیایەکی زۆر و بەفیڕۆدانی پارە و سامانی ئەو وڵاتە و فرۆشتنی خاك و ئەو سامانە سروشتی و نا سروشتییەی ژێر خاکیش قەبوڵ دەکات، یا خود نەمانی قەبارەی دەستووریی بەڵام بە مووچەوە و بوونی زەمانەتێكی تەواو کە کەرامەتیان بپارێزرێت و چی تر خاکیان زەوت نەکرێت و تیرۆری سەرزەمینیی و ئاسمانیی درۆن و بکوژ و تیرۆرریستانی تورکیا و ئێرانیان لە سەر لابچیت ؟
ئەمە کرۆکی مەسەلەکەیە و هەڵبژاردنی یەکێك لەو بژاردانە مافی تەواو و ڕەوای خەڵکی کوردستانە و دەتوانن بڕیار بۆ خۆیان بدەن .