كەجەكە: بەگومانەوە لە دۆخی سری سورەیا ئۆندەر دەڕوانین
19/04/2025
ئەگەر گومانەکەی کەجەکە ( کە لە جێی خۆیدایە) ڕاست دەرچێت ئەوە دوو خاڵی گرنگ دەسەلمێت کە من پێشوەخت ئاماژەم پێداوە گەرچی دڵی هەندێك لە نزیکانی پەکەکەی زۆر شکاند.
دوو خاڵەکەش :
یەك: وەکو وتم دەم پارتی یا دەڵاڵیی پێسپێررا یاخود کڵاوی لەسەر نرا.
دوو: هەر لە سەرەتای ناردنی پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ پەکەکە من وتومە: ئەو پەیامە تەنها پێشنیاری ئۆجەلانە، پرۆسەی ئاشتی نییە ، ئەوەی ئۆجەلان نوسیوێتی فەرمان بە پەکەکە دەکات کە چەك دابنێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە و بێ هیچ مەرج و بەندێک و بێ هیچ بەرچاوڕونی و ئایندەیەك بۆ داهاتوی سەرکردەکانی پەکەکە و کەسە چالاکەکانیان .
ئەگەر گومانەکە ڕاست دەرچێت، ئەوەی من وتومە گەرچی (تا ئێستا بۆچوونەکانم ڕاستن ) : ئۆجەلان یا لەژێر فشاردا ئەو پەیامەی نوسیوە یا میت بۆی نوسیوە و ئۆجەلان واژۆی کردووە یاخود مێشکی ئۆجەلانیان شۆردۆتەوە ئیتر بە هەر شێوەیەك بێت.