Categories
Kurdish

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا

24/09/24

زۆر جار خاوەنکار ، کۆمپانیاکان ، یاخود حکومەت ڕیگایەکی دیکە دەگرێتە بەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی نقابە بە  تایبەت لە کاتێکدا کە نقابە ئامادە نابێت بە ئۆفەرەکانیان.

ئەم دیاردەیە لە ئێستادا لە مامەڵەکردنی نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ  کە نزیکەی 33 هەزار کرێکاریان هەیە لە واشنتۆن و ئۆریگۆن لە 13ی ئەم مانگەوە ،ئەیلولەوە ،  دەستیان بە مانگرتن کردوە، پێداگری لەسەر داخوازییەکەیان دەکەن و ئامادە نین کە مانگرتنەکەیان بشکێنن . لە سەدا 96% ی کرێکاران دەنگیان بە مانگرتنەکە داوە، دوای ئەوەی کە ئیدارەی کۆمپانیاکە بڕیاری لە 25% زیادکردنی مووچەی دا، ئەویش لە ماوەی گرێبەستی چوار ساڵەدا، بەڵام کرێکاران ئامادە نەبوون ئەوە قەبوڵ بکەن.

نقابە لەم ئۆفەرە و مامەڵەی کۆمپانیاکە توڕەیە کە لە کاتێکدا کۆمپانیای بۆینگ ئۆفەری ‘کۆتایی’ پێشکەش دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە .  بەڵام نقابە ڕەتیدەکاتەوە پێشنیاری نقابە کە نوێنەرایەتی کرێکارانی دروستکردنی فڕۆکە و فڕۆکە سازی دەکەن بۆ زیادکردنی مووچەی 30% لە ماوەی چوار ساڵدا و باشترکردنی خانەنشینی بخاتە دەنگدانەوە.

هاوکاتیش کۆمپانیاکە ئۆفەرەکە  بە “باشترین و کۆتایی” ئۆفەری مووچەی خۆی ناوی بردووە کە لە ماوەی چوار ساڵدا 30% زیاد دەکات.  نقابەش ڕەتیکردەوە ئەو پێشنیارە بخاتە دەنگدانەوە و ڕایگەیاند، پێشنیارەکە لەگەڵ سەندیکاکە دانوستان نەکراوە و لە داواکاری ئەندامان کەمتر بووە. کۆمپانیاکە لەم بارەدا بە ڕاستەوخۆ لە پشتی نقابەوە نامەی بۆ کرێکارەکان ناردووە و هانی داون کە لە 27ی مانگدا دەنگ بە ئۆفەرەکەی بدەن.

سەندیکاکە نووسیویەتی: “با بە تەواوی ڕوون بین: ئەمە ئۆفەرێکی بێ دانوستانە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە.” “ئەم تاکتیکانەی کۆمپانیاکە و  مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کرێکارەکاندا هەڵەیەکی گەورەیە، زیان بە پرۆسەی دانوستان دەگەیەنن و هەوڵدەدەن بەدەوری خۆیاندا بچن و لیژنەی دانوستانکاری سەندیکاکانتان بەدەر بکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشنیازە ” لە داخوازی کرێکارانەوە دوورە “. ، “هەوڵدەدەن دیوارێك لە نێوان ئەندامەکانماندا دروست بکەن و هاودەنگیمان لەگەڵ ئەم ستراتیژییە دابەشکەرەدا لاواز بکەن. ئەم تاکتیکە نمایشێکی ئاشکرایە بۆ بێڕێزیکردن بە ئەندامەکانمان “.

هەر وەها سەندیکاکە  داوای لە کۆمپانیای بۆینگ کردووە ” گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، یان گفتوگۆیەکی نێوەندگیری بکات، بەڵام کۆمپانیاکە ڕەتیکردووەتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر کۆببێتەوە، بۆیە ئێمە لە [27ی ئەیلول]  کە دوا ڕۆژە بۆ قەبوڵکردنی ئۆفەرەکە دەنگ نادەین”.

Leave a Reply