Categories
Kurdish

مانگرتنی کرێکارانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە

مانگرتنی کرێکارانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە

02/04/2025

کرێکارانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە بێرمینگەهام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە وەکو هاوەڵە کڕێکارەکانیان لە ئێدنبرەی سکۆتلەندە لە مانگرتندان .  مانگرتنیان  بەرگریکردنە لەو هێڕشەی کە شارەانی پارتی کرێکارانی شارەکە کردویەتیە سەریان بە بڕینی موچەکەیان بە 1000 پاوەند لە ساڵێکدا و دەرکردنی هەندێك لە کرێکاران .  مانگرتنەکەیان بێ کۆتاییە تاکو شارەوانی داخوازییەکانیان جێ بەجێ دەکات .

شارەوانی دەیانەوێت هەرچۆنێك بێت مانگرتنەکەیان بشکێنن کە لە کاتێدات 17 هەزار تەن پیسایی و خۆڵ و خاشاك لەوێ کەڵەکە بووە.  بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە نیوانی 10ی ئازار و 24ی ئازاردا ڕۆژانە 483 تەن زیاتر خۆڵ و خاشاک کەڵەکە بووە .

شارەوانی دەیەوێت  بۆ شکاندنی مانگرتنەکە لە نوسینەگەکانەوە کرێکار بهینن بۆ پاککردنەوەی شار ، بەڵام کرێکارەکان دەرگای گەڕاجی سەیارەکانی کە خۆڵ و خاشاکەکەی پێدەڕێژرێت گرتووە و ڕێگە نادەن کە سەیارەکان بەرنە دەرەوە.  لە ئێستادا شارەوانی دەستەوپاچەیە لەبەردەم مانگرتنەکەدا بۆیە یادەبێت داخوازییەکانیان جێ بەجێ بکات یاخود پۆلیس بکات بە گژیانا و بڵاوەیان پێ بکات ، ئەگەر بەرگریش لە خۆیان بکەن ئەوە پۆلیس دەتوانێت بیانگرێت .

Leave a Reply