Categories
Kurdish

مانگرتنی گشتیی لە ئیسرائیل لە سەعات 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکرد

مانگرتنی گشتیی لە ئیسرائیل لە سەعات 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکرد

03/09/24

زیاتر لە نیو ملیۆن خەڵک لە سەر شەقامەکانە و هەندێك لە شەقامە سەرەکییەکانی تەلئەبیب لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داگیر کراون.

سەرۆکی نقابە دەڵێت ” مانگرتنی گشیی زەروورییە بۆ لەرزاندنی پایەی ئەوانەی کە پێویستیان بە لەرزاندنە”  هاوکاتیش حکومەت داوای لە دادگە کردووە کە بە یاسا مانگرتنەکە ڕاوەستێنیت چونکە زەرەری زۆر گەورە لە ئابووری ئیسرائیل دەدات .

مانگرتنەکە بە هۆی کوژرانی 6 کەس لە دیلەکان و داخوازی ڕاگرتنی شەڕ، دەستی پێکردووە.  قسەکەری سوپای ئئسرائیلی دەڵێت کە هەر هێزەکانمان لە دیلەکان نزیکبوونەوە حەماس دیلەکانی کوشت .  ئەمەش ئەوەندەی دیکە خێزانی دیلەکان و خەڵکی تری شێتگیر کردووە ، چونکە گەر پێشتر ئاگربەستی بکرایە ژیانی ئەوانی دەپاراست.

.  قوتابخانە و شارەوانی و ئۆفیسەکانی حکومەت و هەندێك لە بزنسەکانی کەرتی تایبەتی و زۆرێك لە ستافی خەستەخانەکانیش داخران و کارمەندان و کرێکاران و دکتۆر و نێرس و مامۆستا و ئەوانی دکیکە بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوونەوە ، هاوکاتیش سەرەکی ترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیل لە تەلئەبیب لە سەعات هەشتەوە داخراوە و نازانرێت کەی دەکرێتەوە.

Leave a Reply