ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی سێربیا چوار مانگی تێپەڕان
16/03/2025
کەس بە ڕوخانی سەقفی بیناکە گیانیان بەختکرد بووە هۆی خاڵی تەقینەوە کە لە کاتێکدا گەندەڵی و خۆسەپاندن و دانی وەزیفە بە کەسانی نزیك لە دەسەڵاتەوە دیارەدی ئاشکرای ناو کۆمەڵە و ئەمانەش ڕۆڵی خۆیان هەیە.
لەو ڕۆژەوە تا ئێستا قوتابیان ڕۆڵی سەرەکییان هیە لە ناڕەزاییەکاندا و ناو بەناو خۆپیشاندانی خۆیانیان کردووە . خوێندکاران کە ئایندەیەکی باشیان نەبووە و نییە لەژێر حوکمی Aleksandar Vučić کە لە ساڵی 2010 وە حوکم دەکات . بەڵام لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ناڕازیی و خۆپیشاندانەکان زیاتر و زیاتر بووە . دوێنێ لە بەلگراد بە سەدان هەزار کەس لەسە شەقامەکان بوون، جوتیارانی بچوك و کەسەبە و پاسکیلوار و هەندێك لە توژەکانی دیکەش بەشداریان کردووە .
حکومەتیش بە ڕۆڵی خۆی پاگەندەی خراپ دەکات دژ بەوان. لە میدیادا ئەوە بڵاودەکاتەوە کە ئەم خۆپیشاندانانە دەستی دەرەکی تێدایە و دەیانەوێت پەڕلەمان بتەقێننەوە و ئاژاوە دەنێنەوە. هاوکاتیش کومپانیای گەورەی قیتارەکان تەواوی قیتارەکانی ناوخۆی ڕاوەستان بە بیانوی ئەوەی هەڕەشەی تەقینەوەی بۆمب هەیە ، بەڵام لە ڕاستیدا بۆئەوە بوو تاکو ڕێگری لەخەڵکی بکرێت و نەگەنە خۆپیشاندانەکان . هەر ئاواش ئیدارەی پاسەکانیش، بەڵام خەڵکی بە پێ و بە پاسکیل و بە سەیارەی خۆیان لە هەوڵی پەیوەستبونەوەدان بە خۆپیشاندانەکەوە.
هاوکاتیش دەەنگۆی ئەوەی کە کێڵگەوانەکان بە تراکتۆر و لۆرییەکانیانەوە ڕێگا سەرەکییەکانیان بۆ بەلگراد گرتووە تاکو خەڵکی نەچن بۆ خۆپیشاندانەکان.
تایبەتمەندییەکانی ئەم خۆپیشاندانە :
یەك: ئامادە نین سەرۆك و سەرکردە بۆ قوتابییان و خۆپیشاندەران هەڵبژێرن ، بەڵکو بە دەستجەمعی هەموو بریارەکان دەدەن.
دوو: خۆیان زۆر بە دوور گرتووە لە پارتە موعاریزەکان و ئامادە نین بە گوێی ئەوان بکەن و ببنە بەشێك لە بەرنامەی ئەوان .
سێ: داخوازییەکانیان سنوری مافی قوتابیان و دامەزراندنیان و هەلومەرجی خوێندنیان و ئازادییانی تێپەراندووە و گشتگیرتر بووەتەوە.
چوار: ئەمەریکا و ولاتانی ڕۆژئاوا هیچ دڵیان پێی خۆش نییە و هانیان نادەن، نوقڵ و جوکلێتیان بەسەردا نابەخشنەوە وەکو لە جۆرجیای چەند ساڵێك لەمەوبەر دەیانکرد ، تەنانەت کوڕەکەی ترامپ دیمانەیەکی تی ڤی کردوە سەرزەنشتی خۆپیشاندەرانی کرد. ئەمەریکا و غەرب داوا دەکەن کە هەرچۆن هەیە حکومەت خۆی بپارێزێت لە کوشتن و سەرکوتکردن گەرچی حکومەتی ئێستای سێربییا نزیکە لە ڕوسیا و چینەوە.
لە ئستادا هەمووان تەماشاکارن و چاوەڕوان دەکەن کە بزانن چارەنوسی حکومەتی ئێستا بەرەوە کوێ دەڕوات و چی ڕوودەدات.