نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدەنبرەی سکۆتلەند ( ئەسلیف) داخوازییەکەیان بردەوە
30/08/24
ماوەیەکی زۆرە کێشەی نێوانی نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدنبرە لە ئارادایە سەبارەت بە دانانی ستافی زیاتر و هەلومەرجی سەر کار . لەم بارەشدا ئەم سایەقانە چەندەها ڕۆژ پێش ئێستا لە مانگرتن و نەکردنی ئۆڤەرتایمدا بوون . دوو هەفتەش لەمەوبەر بریاریان دا کە لە بەیانییەوە 31ی مانگ هەتاکو 10/11 ، نۆڤەمبەر، 22 ڕۆژ مان بگرن . بەڵام دوێنێ نقابەکەیان ، ئەسلیف، دوای ماوەیەکی زۆری وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیای خاوەن قیتارەکاندا توانرا بگەنە ڕێکەوتنێك کە بە قازنجی کرێکارەکانە و مانگرتنەکەیان هەڵوەشاندەوە.
لە لایەکی دیکەوە 650 ستافی پشکنینی پەساپۆرت لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ ، تێرمیناڵی 2، 3، 4، 5 و شوێنی دیکە لە سەر سنورەکان لە بەیانییەوە ، 31ی مانگ بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە مانگرتندا دەبن دوای ئەوەش ئەوان بە گوێرەی گرێبەستەکەیان کار دەکەن واتە کاری زیادە و ئۆڤەرتایم ناکەن هەتا 22ی مانگی سێبتەمبەر . کێشەی ئەمانیش لەگەل خاوەنکاردا ، کۆمپانیاکەدا، سەبارەت بە پرسی هەلومەرجی سەر کار و بڕیاری کارکردنە کە مرونەی تێدا بێت کە ئەمەش لە قازانجی کۆمپانیاکەیە . ئەم کارمەندانە لە مانگی نیسان و ئایار و حوزەیراندا 7 ڕۆژ مانیان گرتووە..