Categories
Kurdish

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە

 30/09/2024

ڕێژەی هەژاری ئەرجەنتین لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی Javier Milei بۆ نزیکەی 53% بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم بەڵگەی سەلمێندراوی نیشان داوە کە سیاسەت و ئابوری نیو-لیراڵ یا لیبراڵ ناتوانێت چارەسەری  کێشەکانی کۆمەڵ بکات.

Javier Milei لە مانگی دوازدەی پارەکەدا هاتە سەر حوکم هەر وەکو زۆرێك لە بەربژێرەکانی دیکەی دونیا بە دەم بەهەشتێکی بۆ کۆمەڵگەکەی پێشکەش کرد ئەگەر هەڵیبژێرن .  بەڵام لەم ماوە کەمەدا هاووڵاتیانی ڕووبەڕوی گەلێك کێشە کردوە  کە لە ڕاپۆرتێکی کە لە لایەن دەزگای ئاماری  حکومەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە خرایە بەردەست بەرزترین ئاستە بۆ ماوەی دوو دەیە، کاتێک وڵاتەکە لە قەیرانێکی ئابووری کارەساتبارەوە ئاڵاوە.  بەو مانایەیەی سەرۆک ئەمساڵ 3.4  ملیۆن خەڵکی ئەرجەنتینی هەژار کەوتون . هەر بەو هۆیەوە لە راپرسییەکدا  کە ڕۆژی دووشەممە ی پێشوو بڵاوکرایەوە، دەریخستووە کە لە مانگی ئەیلولدا جەماوەرێتی سەرۆك بە ڕێژەی نزیکەی  15% دابەزیوە، کە بەرزترین دابەزینە لە ماوەی ٩ مانگی بەڕێوەبردنیدا. ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڵاوسان ترسی لەدەستدانی کار و هەژاری زۆر خراپتر ربوون و چووەتە سەرەوە.

کێشەکانی خەڵکی لە ئەرجەنتیندا کە ئێستا پێوەی دەناڵێنن، ئەمانەن: ئیدارەکەی سەرۆکی نۆێ مووچەی خانەنشینی بەستووە/ سڕکردووە ، کەمکردنەوەی  هاوکارییەکانی دیکە و بەرنامەکانی ئاسوودەیی ژیانی بڕیوە و سەرجەم پڕۆژەکانی کارە گشتیەکانی ڕاگرتووە. دەیان هەزار کارمەندی گشتی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، کەمبوونەوەی یارمەتییەکانی وزە و گواستنەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچوونەکان و هێزی کڕینیش دابەزیوە.

Leave a Reply