Categories
Kurdish

پاش 54 ساڵ بە یاساییکردنی یەکسانی موچە و کرێی پیاوان و ژنان لە بریتانیادا ، هێشتا ….

پاش 54 ساڵ بە یاساییکردنی یەکسانی موچە و کرێی  پیاوان و ژنان لە بریتانیادا ، هێشتا ….

06/04/2024

لە ساڵی 1970 دا پەڕلەمانی بریتانیا بە یاسایی ئەوەی ناساند کە جیاوازی نێوانی کرێی پیاو و ژن نایاساییە ، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو کەلێنەی نێوانیان هەر ماوە لە هەندێك کەرتی تایبەتیدا واتە نادەوڵەتیی، ئەو کەلێنە زۆر بە باشی و بە ڕێژەیەکی بەرزیش دەبێنرێت .

سکرتێری نقابەی مەرکەزی بریتایا لەم باروە دەڵێت : ئەگەر پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەم ڕەوتەی ئێستا بڕوات ئەوە لانی کەم 20 ساڵی دیکەی دەوێت تاکو موچەی پیاو و ژن یەکسان بێت .

بە گوێرەی ڕاپرسییەك لە نێوانی 10،380 دامەزراوەی کارکردندا کە 250 کرێکار یاخود زیاتریان هەیە ، ڕاپرسییەکە نیشانی دەدات هێشتا ئەو جیاوازییە زۆرە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەش دەگوڕێت .  گەرچی کەلێنەکە تا ڕادەیەك تەسك بووەتەوە.  ئەوەشی خستە ڕوو کە جیاوازی کرێی  ژن و پیا بۆ هەر پاوەنێک لە سەعاتی کارکردند 9 پێنسە واتە ژنان لە پاوەنێکدا  91 پێنس وەردەگرن بەڵام پیاوان یەك پاوەند [100 ] پێنس .

ئەو جیاوازییەی سەرەوە بڕی [ معەدەلی] هەمویەتی دەنا هەر لە 5 کۆمپانیا 4 دانەیان ژنان بە ڕێژەی لە سەدا 78.4 وەر دەگرن واتە هێشتا نزیکەی لە سەدا 22 جیاوازی نیوانی  موچەی پیاو و ژن هەر ماوە.

دەیتاکە ئەوەشی نیشان داوە کە لە کەرتی دەوڵەتیشدا کەلێنی موچەی نیوانی پیاوان و ژنان هەر بەرزە بۆ نموونە لە 10 دامەزراوەی کەرتی دەوڵەی 9 دامەزراوەیان جیاوازی موچەی نیوانی ژنان و پیاوان لە سەدا 14.4 .

هەروەها لە دەیتاکەدا دیارە کە لەم دامەزراوانەی خوارەوە جیاوازی نیوانی موچەی پیاو و ژن بەم جۆرەیە : لە بەشی بیناسازید جیاوازییەکە بە ڕێژەی لەسەدا 22.8 ، لە بەشی پەروەردە و فێرکردندا لە سەدا 20 و لە بەشی دارایی و کۆمپنایاکانی تەئمیندا لە سەدا 21.5 .

ئەمە حاڵی ژنانە لە بریتانیادا ، کە دەبوایە بەهۆی ئەوەی کە ئەمە کاری دووهەمی ژنانە لە سەرو کاری ماڵداری و پەروەردە و پێگەیاندانی منداڵەوە موچەیان زۆر لە موچەی پیاو زیاتر بوایە .  بەڵام لە سیستەمی سەرمایەداریدا ئەوەی کە گرنگە قازانج و کەڵەکەکردنی پارەی زیاترە، نەك ژیانی ژنان و هەژاران.

Leave a Reply