Categories
Kurdish

پەکەکە پابەندی پەیامەکەی ئۆجەلان نەبووە

پەکەکە پابەندی پەیامەکەی ئۆجەلان نەبووە

03/03/2025

لەم دوو سێ ڕۆژەدا بە تایبەت دوای ئاگربەستیی پەکەکە سەدان وتار و پۆستی فەیسبووکی و دیمانە کراون کە گوایە پەکەکە پابەندی پەیامەکەی ئۆجەلانن.

ئەوە ڕاستییە پەکەکە ڕاگەیاندنێکی زۆر دیبلۆماسیانەی داوە کە ڕاگرتنی ئاگربەستییە .  من زۆر دەستخۆشی لە پەکەکە دەکەم و بە هەنگاوێکی زۆر دروستی دەزانم هەمیشەش لە 2015 وە دوای ئەوەی کە کەوتە داوەکەی ئەردۆگانەوە واتە شەڕکردنەوە بە باشم زانیوە کە پەکەکە باشترین کارێك کە بۆ خۆی و بۆ کوردستانەکان بۆ هەر کەسی دیکە کە بییەوێت بیکات، بێ دەنگکردنی چەکەکانییەتی .  بۆ ئەمەش بە دەیەها وتارم بە هەردوو زمانەکە کوردی و ئینگلیزی نوسیوەو دەیەها پۆستیشم لەسەر فەیسبوك کردووە .

کارێکی زۆر باشە  ئێستا پەکەکە ئەوەی کردووە ، ئەوە هەنگاوێکی زۆر سوودمەند  و گەوەرەیە بەدەر لە ڕاگەناندنی ئۆجەلان و ویستی ئاشتی و ئاشتەوایی دەوڵەتی تورکیا، بێ دەنگکردنی چەکەکانیان بۆ هەمیشە گەورەترین خزمەتە بەوەی کە باوەڕیان پێیەتی ، بەردەوامیدانی شەڕیشیان گەورەترین خزمەتە بە دەوڵەتی تورکیا.

پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام ڕەتی کردەوە کە چەك دانێت، هەروەها  ڕازیبوونی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و گرتنی کۆنگرەی بە مەرج ڕاگەیاند ، کە زۆر دوورە لە پەیامەکەی ئۆجەلانەوە.

ئۆجەلان ڕای خۆی داوە کە داماڵینی چەك و  هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەیە، ئەو خۆی یەكلایی کردۆتەوە بێ گەڕانەوە بۆ قەندیل، بەڵام بژاردەیەکیشی بۆ پەکەکە داناوە کە ” دڵخوازن” کۆنگرەی خۆیان بگرن بڕیاری خۆیان بدەن. هاوکاتیش  لەبەر ئەوەی کە ئەو پێشوەخت بڕیاری خۆی داوە ئامادە نییە کە بە بڕیاری کۆنگرەکەی پەکەکەوە پابەند بێت

دوای ئەمەش زەحمەتە  کۆنگرە بە گوێرەی مەرجەکەی پەکەکە بگیرێت، چونکە گریمانێکی دەگمەنە کە دەوڵەتی تورکیا ئۆجەلان ئازاد بکات و بێتە قەندیل کار لەسەر گرتنی کۆنگرە بکات، ئەو ئازادی خوێندەنەوەی پەیامەکەی خۆی کە لەسەر خواستی خۆیان نوسراوە [ گەر ناوەرۆکەکەشی ئەوان بۆیان نەنوسێبیت ]  پێ نەدرا ئیستا چۆن خۆی ئازاد دەکەن؟ دوای ئەوەش گەر تورکیا پرۆژەی ئاشتییان بە جددی وەگرتوەو دەبوایە ئۆجەلانی ئازاد بکردایە و خۆیان بیانگەیەنایەتە قەندیل تاکو قەناعەت بە هەموویان بکات بۆ چەك دانان و بۆ هەڵوەشاندنەوەیان.  بەڵام کە ئەمە نەکراوە دەوڵەتی تورکیا دوو شتی لێ روونە : یەك: کە پەکەکە ئامادە نابێت چەك دانێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە بێ مەرج.  دوو: کەرتبوونی پەکەکەیە.

Leave a Reply