Categories
Kurdish

پەیوەندییە تایبەتییەکەی نێوانی بریتانیا و ئەمەریکا لە مەترسیدایە

پەیوەندییە تایبەتییەکەی نێوانی بریتانیا و ئەمەریکا لە مەترسیدایە

30/08/24

ڕاوێژکاری سەرەکی داهاتوی ئاسایشی نیشتمانی ،  دۆناڵد ترامپ، ڕۆبێرت ئۆبراین،  حکومەتی بریتانیای ئاگەدار کردەوە ئەگەر حکومەتی برتیانی گەمارۆی چەکەمەنی بخاتە سەر ئیسرائیل و پێداگری لەسەر بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر  نێتەنیاهو بەکاربهێنیت و لێکۆڵینەوەکە نەوەستێنێت،  ئەوە ئەو پەیوەندیە تایبەتییەی نێوانی هەردوو حکومەت نامێنێت و ئەمریکا گەمارۆی چەک و فڕۆکەی ئیف 35 دەخاتە سەر بریتانیا .

ئۆبراین بە ئاشکرا ئینزاری دا بە حکومەتی بریتانی کە پرۆژەی ئێف 35 کە پرۆژەیەکە و هەردوولایان کاری لەسەر دەکەن ، گەر هەڵوێستیان بەرانبەر حکومەتی ئیسرائیلی ئاوا بێت کە لە سەرەوە نوسیومە ، ئەوان تەگەرەی تێدەخەن و پرۆژەکە دەوەستێنن .  هاوکاتیش ئەوەی وت کە حکومەتی بریتانی  ڕووبەڕی کارایی فشاری کۆنگریس دەبنەوە کە مەترسی دژ بوونە بە بریتانیا بە بۆیکۆتکردنی حکومەتی بریتانی لەلایەن کۆنگریسەوە .

هەڕەشەکەی راوێژکاری حکومەتی ئایندەی ترامپ لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەتی پارتی کرێکارانی بریتانیا  تا ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل نەداوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی کە ڕەنگە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە شەڕی غەززەدا پێشێلکرابێت.

ئۆبراین لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئاڵوگۆڕی سیاسەت، داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد هەموو هەوڵێک بدات بۆ داخستنی لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی  (ICC)   لە ئیسرائیل، ئەو دەزگایەی – کە داواکاری گشتی بریتانی، کەریم خان سەرۆکایەتی دەکات – نێتەنیاهۆ و وەزیری جەنگی ئیسرائیل و سێ سەرکردەی گەورەی حەماسی تاوانبار کردووە .

ئۆبراین دەوام بە هەڕەشەکانی دەدات و دەڵێت :  ئەگەر گەمارۆی چەک لە بەریتانیا بسەپێندرێت بەسەر ئیسرائیلدا “ئەگەری ئەوە هەیە کە درزێکی جددی هەبێت لە نێوانی ئیدارەی حوکمرانی بریتانی و ئەمەریکییدا ، جا ئیدارەی هاریس بێت یان ترەمپ، لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا و من زۆر بە وریاییەوە هەنگاو دەنێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆکەی ئێف 35 پڕۆژەیەکی هاوبەشە و بڕیارە بەردەوام بێت لە چوون بۆ ئیسرائیل گرنگ نییە تورکیا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی دیکە پەیوەندی بەوەوە هەبێت. هەتا ڕقیششت لەوە دەبێتەوە کە دۆخێک ببینیت کە بەریتانیا چیتر هاوبەش نەبێت لە پڕۆژەی F-35 یان پلاتفۆرمە پێشکەوتووەکانی تردا بەهۆی گەمارۆیەکی زۆر خراپ بۆ سەر ئیسرائیل. ” .. “دەرئەنجامەکانی گەمارۆی چەک لەسەر ئیسرائیل شتێکە کە بەریتانیا بەڕاستی پێویستە بیری لێبکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕوسیا و چین مەترسییەکی گەورە بۆ ڕۆژئاوا دروست دەکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ کە بەریتانیا پشتی پێدەبەستێت، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دێت.”

ئەوەی گرنگە ئێمەی خوێنەر بیزانین ئەوەیەکە کە بزانین بریتانیا ئەو وڵاتە سەربەخۆیە نییە کە ئێمە دەیزانین ، ئەمان لە زۆر ڕووەوە پاشکۆی ئەمریکا و سیاسەتی ئەمەریکان،  بۆیە دوور نییە کە  حکومەتی بریتانی پاشەکشە بکات لەوەی کە لە پێناوی ” مافی مرۆڤدا” دەیکات .  هاوکاتیش ئایا دەزانیت گەرچی بریتانیا هێزی نوەوی هەیە بەڵام ناتوانێت پەەنجەی پێدا بنێت گەر پیویستی کرد ، بە بێ مۆڵەتی ئەمەریکا؟ واتە دەبێت ئەمەریکا ئۆکەی بکات ئەو کاتە دەکرێت و دەتوانرێت کە ئەنجام بدرێت .

Leave a Reply