Categories
Uncategorized

چالاکی ڕاستەخۆ

چالاکی ڕاستەخۆ

31/01/205

دوێنێ 5شەمە، 30/01 ، زیاتر لە 1000 کەس لە لەندەن لە چالاکییەکی راستەوخۆ لە بەردەم دادگەی باڵای ئینگلتەرەدا بۆ ماوەیەکی زۆر شەقامی سەرەکی  بەردەم دادگەیان داگیر کرد وەکو لە وێنەکاندا دیبینیت .

چالاکییەکە بۆ هاوپشتی 16 چالاکوانی ژینگە کرا کە پارەکە دادگە بڕیاری 41 ساڵ ، لە نێوانی هەموویاندا،  بەندکردنیانی دا. حوکمەکەیان تەواو پرس و بڕیارێکی سیاسیانە بوو چونکە حاکم لە کاتی دادگاییکردنیاندا بە هیچ شێوەیەك نەیهێڵا کە هیچ بەرگرییەك لە خۆیان بکەن، هەڕەشە کرد و وتی هەر دەم بکەنەوە حوکمەکەیان زیاتر دەبێت ،  واتە حاکم هەر قسەی پارێزەری لایەنی دژ بەوانی بیست نە قسەی ئەمان و نە ڕێگاشی دا بە جییوری [ لێرە لە هەموو دادگایکردنێک کۆمەڵێك خەڵک بانگدەکرێن، ئەوان گوێگری کەیسەکان دەبن لە هەموو لایەنەکانەوە بێ ئەوەی کە هیچ زانیارییەکی پێشینەیان لەسەر کەسانی تاوانبار هەبێت ، دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن و حاکم بە گوێرەی ڕای ئەوان پاشخانی تاوانباران حوکمەکەی دەدات .  کەیسی ئاوا هەیە 5 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت.  لەو حاڵەتدا لیژەنەی جییوری  نابێت سەفەر بکەن نابێت بە هیچ شێوەیەك لە بارەی دادگەو مەحکەمەکەوە قسە بکەن ] .  بەڵام لەم دادگاییکردنەدا  حاکم یەکسەر حوکمی دان بەوەی کە خۆی دەیویست .

لەمەش خراپتر حاکم بڕیاریشی دا کە کەیسی ئەم 16 کەسە ناتوانرێت ئیستیئناف بکرێت .  دوێنێ لەو چالاکی راستەخۆیەدا داوای ئەوە کرا کە دەبێت جییوری مافی ڕادانی هەبێت و ئەو ئازاد بێت لە بۆچوون و بڕیارەکانیدا،  بەندکراوانیش مافی ئیستیئنافی کەیسەکانیان هەبێت .

تا ئێستا دیار نییە کە ئایا ئەو چالاکییەی دوێنێ بەرێکی دەبێت یا نا؟ بەڵام وەکو کەمپەینێکی میدیایی زۆر گرنگ بوو و دەنگێکی زۆری دایەوە .  دوای ئەوەش بە دڵنیاییەوە کارایی لە سەر دادگاش دادەنێت کە ئەو ڕاستیە دەبینن کە خەڵکی چەندێك پەرۆشە بۆ پاراستنی ژینگە کە لە ڕۆژێیکی وەکو دوێنێدا کە دەوام هەبوو کەچی هێشتا زیاتر لە 1000 کەس بەشداری ئەو چالاکییەیان کرد .

Leave a Reply