ژمارەی ئەوانەی کە لە لەندەن لە سووچی دوکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە هەڵکشاندان
15/04/2024
ژیان لە لەندەن لە هەموو ڕوویەکەوە وەکو جێگاکانی دیکە ساڵ بە ساڵ گرانتر و خراپتر دەبێت . هەڵکشانی ژمارەی کەسانی بێ جێگا و ڕێگا جێی سەرسوڕمان نییە بە هۆی هەبوونی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتی و داراییەکانەوە کە هاووڵاتیان ڕووبەروی ئەم کێشانە دەبنەوە تا ڕادەیەك دەبنە هۆی جیابوونەوەی ژن و مێرد و کەپڵەکان . لە لایەکی دیکەشەوە فرۆشتنی زۆربەی خانووەکانی شارەوانی و کەمکردنەوەی بیمەکان و بڕینی هەندێکی تریان ژیانی ئەوەندەی دیکە سەخت کردووە کە بوەتە هۆی هەڵەوەشاندنەوە خێزان .
بە گوێرەی داتاکان لە دوایین 3 مانگی ساڵی ڕبووردووەوە ئەوە دەردەکەوێت کە ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەوانەی کە لە سووچی دوکانەکان و تونێلبانەکاندا دەخەون لە لەندەن بە ڕێژەی لە سەدا 23 هەڵکشاوە . ژمارەی ئەمانە لە ساڵی 2023 دا 3،898 کەس بوون لە ئێستادا 4،389 کەسن . بە بەراورد بە ساڵی 2010 لە سەدا 120 ژمارەیان چۆتە سەرەوە. ئەو شارەوانیانەی کە بە زۆری ئەم گرفتەیان هەیە شارەوانی : وێستمنسەتەر و کامدن و ئیلیینن کە لە سەدا 40ی ئەم کەسانە بریتانین ، لە سەدا 24 ئەوروپین و لە سەدا 15 ئەفەریقین و لە سەدا 10 ئاسێوین و لە سەدا 11 کەس نازانن کوێندەرین .
ئاشکرایە پرسی سەکەن / نیشتەجێبوون پرسێکی سەرەکییە لە زۆربەی وڵاتاندا، هۆکارەکەش سیستەمی مەوجوودە کە خولقێنەری ئەمە و دەیەها پرسی گەورەی مرۆڤی سەردەمە کە چارەسەریشی ئاسان نییە . لە لەندەن و لە شارە گەوەرەکان لە لایەن هەندێك لە کۆمۆنێتییە بچوکەکانی گەڕەکەوە هەنگاوی بچوك بچوك بۆ ئەوە نراوە وەکو هاوبەشکردنی ژیان لەگەڵ خیزان و کەسانی دیکەدا هەروەها بوونی خانوی کۆئۆپەرتیڤ