Categories
Kurdish

کورد دەڵێت بێ عار دای لە دەریا تەڕ تەڕ نەباشەن

کورد دەڵێت بێ عار دای لە دەریا تەڕ تەڕ نەباشەن

16/01/2025

بەداخەوە کە ئەم پەندە کوردییە بەسەر فەلەستنیییە هەژارەکان و هەندێك لە گەمژەی موسڵماناندا تەواو تەواو جێ بەجێ دەبێت .

ئاخر هەی نەگبەتانەی بەدبەختانە پاش 15 مانگ شەڕو کوشتار و وێرانکاری نەك هەر بە مایەکەی خۆتان هەڵنەسانەوە بەڵکو هەرگیزیش غەزە وەکو خۆی لێنایەتەوە و ئەوانەشی کە بوونە قوربانی زیندوونابنەوە .

ئاخر ئاگر بەستییەك وەکو ئینگلیز دەڵێت : توێژاڵە سەهۆڵێك لەسەر دەریایەك وایە ، یانی ئەوەندە بە ئاسانی دەتوێتەوە هیچ خۆی ناگرێت . ئاگربەستییەکەش ئاوایە ، لەمەش گرنگتر ئەم ئاگربەستییە نەك ئاشتەواییش نییە ،تەنانەت  هەر کاتێك ئیسرائیل ئارەزوو بکات لە ماوەی سەعاتێکدا دەگەڕێتەوە.

ئیتر قوون بادان و هەل هەلەو و هەڵپەڕكێ و شایی لۆغانی بۆ چییە؟ جەنگەکە کۆتایی بە هێزی سەربازیی هەتا هەتایی حەماس و حیزبوڵا هێنا.  سەراپای سەرکردە مێژوییەکانی کە زیاتر لە 30 ساڵی ویست کە هەر کام لەو دوو گروپە جەکدارە ویستویەتی دروستیان بکات کوژاران .  ئەمە جگە لە زەرەرو و زیانێکی زۆر  کە من هەندێکیان لەم لیستەدا دەخەمە بەرچاو :

+ کوژراوانی فەلەستینی لە غەززە: 46 هەزار و 707 کەسن ، بەڵام قوربانیانی ئەم جەنگە زیاترن لە 65 هەزارر کەس .

+  ئەو منداڵانەی لە غەززە کوژراون: 13 هەزار و 319 منداڵ.

+  فەلەستینییەکان  کە لە ژێر داروپەردوودا لە غەززە نێژراون: 11 هەزارن.

+ ژمارەی بریندارانی غەززە : 110 هەزار و 265 کەسن.

+  فەلەستینییەکانی کە ئاوارەبوون لە غەززە: ملیۆنێک و 900 هەزار کەسن کە دەکاتە لە 90 ٪ی دانیشتوانی غەززە.

+  هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە کاتی جەنگدا: 654 کوژراوانی کارمەندانی تەندروستی: هەزار و 60 کەس.

+ ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە یان داڕماون: 534 (95%ی قوتابخانەکان).

+ منداڵانی کە لە خوێندنی فەرمی بێ بەش بوو بۆ سڵێك واتە کە خوێندنیان لە دەست چووە: 660 هەزار (هەموویان منداڵانی تەمەنی خوێندنن).

+ لە 10 خانوو 9 دانەیان یا وێران کراون یاخود زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

+ 40 ملیۆن تەن دارو پەردوو و قەپاغی فیشەك و هاوەنی نە تەقێنراوە و چەکی لە کارکەوتوو شتی دیکە لە غەزەدا کەوتووە کە تەنها پاککردنەوەیان 15 ساڵی ڕەبەقی دەوێت کە 24 سەعات کاری لەسەر بکرێت. دروسکردنەوەی بیناکانیش زیاتر لە 50 ملیار پاوەندی دەوێت.

+ تا کۆتایی 2024 لە 36 خەستەخانە لە غەززە تەنها 17 دانەیان ئەویش بە نیوە ناچلی بەڕێوەچووە.

+ 768 هەزار کەس لەوێ دەمرن ئەگەر بە ئیمیرجنسی خواردنیان نەگاتێ.

+ لەسەدا 40 ئەو زەوییەی کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنران وێران بووە .

+ ئەوەشی کە ئاشکرا نییە لە دایکبوونی  ساوایانی ساڵانی داهاتووە کە چەندێکیان بە ناتەواو دەبن و هاوکاتیش بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە بەهۆی ئەو هەموو باروت و کارایی تەقەمەنییەوە کە لەم 15 مانگەدا رویداوە.

دەی پێم ناڵێییت هەی گەمژە قونی چی با دەدەیت و ئیدیعای چ جۆرە سەرکەوتنێك دەکەیت ؟ ئەم هێڕشە خۆتڕینەی کە حەماس کردی گریمانی ئەوە هەیە کە پرسی فەلەستنی بۆ ماوەیەکی ئێکجار درێژ ە دوابخات.

هەیت و هوتی سەرکەوتی فەلەستینییەکان لەلایەن گەمژەکانەوە تەنانەت وەك  مەسەلەی زۆرانبازیی دوو فەقییەکەش نییە.

دەگێڕنەوە  کە دوو فەقێ زۆران دەگرن یەکێکیان دەکەوێتە ژێرەوە کە لە لایەن مامۆستاکەیەوە چاوەڕوان نەدەکرا .  مامۆستا هاواری لێدەکات دەڵێت: ها فەقێ ئەحمەد دەبینم لە ژێرەویت .  ئەویش دەلێت : مامۆستا هەرچەند لە ژێرەوەم بەڵام جووتە گونیم گرتووە .  بەڵام لە پرسی ئەم جەنگەدا گەرچی خەڵکی فەلەستینی جەنگەکەیان دۆڕان و لە ژێرەوەن بەڵام جووتە گونی ئیسرائیلیشیان نەگرتووە

+ 768 هەزار کەس لەوێ دەمرن ئەگەر بە ئیمیرجنسی خواردنیان نەگاتێ.

+ لەسەدا 40 ئەو زەوییەی کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرا وێران بووە .

+ ئەوەشی کە ئاشکرا نییە ساوایانی ساڵانی داهاتووە کە چەندێکیان بە ناتەواو دەبن و هاوکاتیش بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ئەو هەموو باروت و کارایی تەقەمەنییەوە کە لەم 15 مانگەدا رویداوە.

دەی پێم ناڵێییت هەی گەمژە قونی چی با دەدەیت و ئیدیعای چ جۆرە سەرکەوتنێك دەکەیت ؟ ئەم هێڕشە خۆتڕینەی کە حەماس کردی ئەگەر بۆ هەتا هەتایە پرسی فەلەستنی دوا نەخستبێت ئەوە ڕەنگە 50 ساڵێکی دیکەی بوێت .

هەیت و هوتی سەرکەوتی فەلەستینییەکان لەلاین گەمژەکانەوە وکە مەسەلەی زۆرانبازیی دوو فەقییەکەی لێهاتووە.  کە دوو فەقێ زۆران دەگرن یەکێکیان دەکەوێتە ژێرەوە کە لە لایەن مامۆستاکەیەوە چاوەڕوان نەدەکرا .  مامۆستا هاواری لێدەکات دەڵێت: ها فەقێ ئەحمەد لە ژێرەویت .  ئەویش دەلێت : مامۆستا هەرچەند لە ژێرەوەم بەڵام جووتە گونیم گرتووە .  بەڵام لە پرسی ئەم جەنگەدا گەرچی خەڵکی فەلەستینی جەنگەکەیان دۆڕان و لە ژێرەوەن بەڵام جووتە گونی ئیسرائیلیشیان نەگرتووە.

.

Leave a Reply