کۆمپانیای نەستەلە لە سویسرا زێدە شەکر و هەنگوین تێکەڵ بە شیر و عەلەفی ( سیرێڵ) ساوایان و منداڵان دەکات
17/04/2024
ئەمریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا وڵاتانی غەرب هەر بە نانەوەی جەنگ و تێکدانی ژینگە و بڕینی دارستان و بڕدانی لەوەڕگەی ( پاکژ) ی ئاژەڵ… شەڕ لەگەل دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتین و ئاسیا ناکەن بەڵکو لە ڕێگای کۆمپانیاکانی دیکەیانەوە بە جۆری جیا جیا هێڕشەکان بەردەوامن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان لەڕێگای ئەوانەی کە کەمپەینی نەهێڵانی قەڵەوی زۆر، دەکەن و دەیانەوێت ڕێگری بکەن و منداڵان و گەورەساڵان بە ئاگا بێننەوە لە قەڵەوی کە زۆرێك لە نەخۆشییەکان بەدواوەیین . ئەم کەسانەی کە بەشداری لە کەمپەینێکی ئاوادا دەکەن پاش ئاشکراکردن و ناردنی نموونە بۆ پشکنینی شیر و عەلەف بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیای نەستەلە لە ناردنی ئەوانەدا بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەرەوە ناوم هێنان شەکری زێدە و هەنگوین دەکاتە ناویانەوە کە زەرەری گەورە بە تەندروستی ساوایان و منداڵان دەگەیەنێت. ئەمە لە کاتێکدا لە ناردنی هەمان شتدا بۆ ولاتانی ئەوروپا کۆمپنایاکە ئەوە ناکات.
ساڵانە شیری نیدۆ و عەلەف هەر یەکەیان بە بڕی یەك ملیار دۆلار لەمە بۆ ساوایان دەفرۆشرێت. لە سەدا 40 ئەمەش هەر بە بەرازیل و هیندستان دەفرۆشرێت.
ئەمەی کە ئەم کۆمپانیایە دەیکات شکاندنی بڕیارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە . وەکو دەریش کەوتوە کە گرفتی قەڵەوێتی منداڵ لە ئەفەریقا لە ساڵی 2000 وە تا ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا 23 سەرکەوتووە.
بێ گومان لە شوێنەکانی دیکەش هەر وایە بەڵام ئامارێکی فەرمی پشتڕاستکەرەوە بۆ ئەو شوێنانە لەبەر دەستدا نییە .