Categories
Kurdish

گونە قۆڕەکەی ناتۆ

گونە قۆڕەکەی ناتۆ

15/01/2025

تورکیا گونە قۆڕەکەی ناتۆیە کە نازانن چی لێبکەن ، گەر دەیبڕن هەر وەی، نایبڕن هەر وەی .  زویری دەکەن و سووکی دەکەن پاڵ دەدا بە پوتینەوە لە ناتۆ دەردەچێت ، ئەمە جگە لەوەی پێگە و جوگرافیای تورکیا زۆر گرنگە بۆ ناتۆ و وڵاتانی غەرب. گەر وازیشی لێدەهینن هەر ئاوا بمێنێتەوە عەیبەدار و زەرەرمەندی زیاتریان دەکاتات و هەندێكیش لە دۆستانیان  زویر دەکات.

هەر لەبەر ئەوە ئەمەریکا هەوڵ دەدات وردە وردە لاوازی بکات چونکە چارێکی دیکەی نییە .  کودەتای سەربازییە ، ئەوە ئەردۆگان سوپا و پۆلیس و تۆڕی سیخوڕی پاک کردەوە.  ڕاپەڕینە ، هیچ هیوایەکی ڕاپەڕینی خەڵکی نییە لەوێ. هەڵبژاردنە ئەویش  تا ساڵی 2028 ناکرێت .

چارە تەنها بنکەنکردنێتی و وردە وردە ڕێگری لێبکات و تا بکرێت کاری پێی نەمێنێت بە تایبەتی کاری عەسکەریی .  ئەوەی کە دەتوانێت دژ بە تورکیای بکات  لە ئێستادا دۆزینەوەی چێگرەوەیەکە بۆ بنکە سەربازییەکەی خۆی لە تورکیا (Incirlik Air Base )،  بۆیە لە ئێستادا هەوڵ دەدات کە کۆبانی بکاتە بنکەیەکی عەسکەری زۆر گەورە لەوێ بۆ مانەوەی هەمیشەیی .   لای ڕۆشنبیری کڵۆڵی کوردیش گوایە بۆ هاوکاری ڕۆژاوایە و ناهێڵیت کە تورکیا کۆبانی داگیربکات.

Leave a Reply