Categories
Kurdish

بە هەزاران کەس لە تونس ڕژانە سەر شەقامەکان دژ بە سیاسەتی ڕایسیزم

بە هەزاران کەس لە تونس ڕژانە سەر شەقامەکان دژ بە سیاسەتی ڕایسیزم

26/02/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ دوێنێ شەمە، 25/02/23 هەزاران کەس لە تونس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کۆچبەران لەلایەن سەرۆکی تونسەوە، قەیس سەعید ،  دوای ئەو تۆمەتانەی کە دایە پاڵ پەنابەران و کۆچبەران کە وتی : کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە لە باشوری بیابانی ئەفریقاوە بە پیلانی گۆڕینی کولتوری وڵاتەکەمان دێنە تونس.

ئەم تۆمەتبارکردنەی کۆچبەران بۆ تونس لە لایەن سەرۆکەوە کە بێ بەڵگە و بەڵگەنامە دایە پاڵ کۆچبەران گرژییە ڕەگەزییە درێژخایەنەکانی هێنایە ڕوو.  لە دوای لێدوانەکانی سەرۆکەوە، لە سەرانسەری سۆشیال میدیادا ڕاپۆرتەکان باس لە توندوتیژی جەماعەت دەکەن، کە باس لەوە دەکەن کە قەرەباڵغییەکی زۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کۆچبەران و بە زۆر  دەریانکردوون.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیا تایبەتەکانی گواستنەوە ڕەتیانکردووەتەوە بلیت بفرۆشن بەو کەسانەی کە وا هەست دەکرێن کە بێ بەڵگەنامەن. هاوکاتیش  زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە خەباتدان بۆ دۆزینەوەی شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارەکان

لە وەڵامی پەرەسەندنی گرژییە ڕەگەزییەکاندا، چالاکوانە گەنج و خوێندەوارەکانی تونس کە زیاتر ڕاهاتوون بە دژایەتیکردن نەک پشتگیریکردن لە چینە سیاسییەکەی پێشووی وڵاتەکە،  ئێستا کەوتوونەتە ژێر دەستگیرکردن و دادگاییکردن.

چایما بوهێل کە ژنە، کەسایەتییەکی ناسراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە خۆی لەناو خۆپیشادەراندا بوو ، وتی ” من باوەڕم وایە کە لە تونس-دا ئەوەندە خەڵک هەن کە لەوە تێدەگەن کە لە تونس-د شوێنێك بۆ ڕایسسیسزم نییە و ڕێگای خۆی دۆزییەوە کە جەنگی ئازادیی بکات پاش ساڵانێکی زۆری سەردەمی دیکتاتۆرییەتی”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وە بە دڵنیاییەوە، هیچ شوێنێک بۆ ڕەگەزپەرستی لە ئیدارەکەمان یان لە وتارەکەی سەرۆکەکەماندا نییە، و هیچ شوێنێک بۆ توندوتیژی بۆ کەس نییە؛ تونسییەکان و غەیرە تونسییەکان.   ئەمە خاکێکە کە دەبێت کراوە بێت بۆ هەمووان، و تونس نابێت پۆلیس بێت بۆ هیچ جۆرە سنوورێک، باکوور یان باشوور”، ئاماژەی بە شوێنی جوغرافیای تونس وەک خاڵی ترانزێتی بەردەوام بۆ پەناخوازان و پەنابەران کرد .

ڕێپێوانکەران لافیتەیان بەدەستەوە بوو کە ژمارەیەکیان بە زمانی ئینگلیزی بوو، ئیدیعای هاودەنگییان لەگەڵ کۆچبەران دەکرد و پێگەی تونسیان وەک بەشێک لە ئەفریقا دووپاتکردەوە. ئەوان ئەم دروشمەیان دەوتەوە: نە ترس، نە تیرۆر، شەقام بۆ خەڵکەو هی خەڵکە.

میللەتی زیندوو ئاوایە .

Leave a Reply