ڕاگەیاندنەکەی ئەم دواییەی محەمەد ئۆجەلان لە گەیاندنی پەیامەکەی ئۆجەلان
17/07/2025
پرسیارگەلێکی زۆر لەسەر هەڵوێستی خودی دەم پارتی و هەموو پەیامەکانی ئۆجەلان لە ڕێگەی ئەوەوە ، دروست دەکات.
هەندێك لەو پرسیارانە: باوەڕ بە کێ بکرێت دەم پارتی یاخود محەمەد ئۆجەلان چونکە ئەو پەیامی زیاتری ئۆجەلانی پێێە و دواتر دەیگەیەنێت؟ گەیاندنی پەیامەکانی ئۆجەلان بە پەکەکە و بە خەڵكی چەندێك ڕاستیان تێدایە ؟ بۆچی ئۆجەلان بڕیاری تاکلایەنەی پرۆسەی ئاشتی دا بێ گەڕنەوە بۆ قەندیل و سەرانی پەکەکە؟ بۆچی پەیامەکانی ئۆجەلان لە ڕێگەی دەم پارتییەوە دەگات نەك بە ڕاستەوخۆ لە لایەن ئۆجەلان خۆیەوە، یا هەر هیچ نەبێت لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە؟ بۆچی دەم پارتی سەرانی پەکەکە نابینێت ، بەڵام لایەنی دیکەی وەکو پارتی و یەکێتی و خەڵکانی تر دەبینن ، کاتێك ئەوە پەکەکەیە کە لە مەیدانەکەدایە ؟ ئەگەر پرۆسەی ئاشتییە بۆچی ئۆجەلان ناتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ قەندیل قسە بکات؟ لە کاتێکدا پرۆسەی “ئاشتی” لە ئارادایە بۆچی کەجەکە و چالاکوانانی پەکەکە، Peace in Kurdstan داوای ئازادیی ئۆجەلان دەکەن، تەنانەت بەسێ هۆزات داوای ئازادیی ئۆجەلان دەکات لە کاتی دانانی چەکدانانەکەیان، ئەمە لە کاتێکدا ئۆجەلان خۆی پرۆسەی ئاشتی پێكهێناوە و دەبێت ئازادکردنی خۆی و هاوەڵە بەندییەکانی، خاڵی سەرەتای بەندەکانی پرۆسەی ئاشتی بن ؟ ئەگەر ئۆجەلان لەم پرۆسەیەدا نەتوانێت زەمانەتی ئازادیی خۆی بکات چۆن دەتوانێت زەمانەتی ئازادی کوردی تورکیا و ئەو پرۆسە گەورەیە بکات ؟ ڕاستە جیاوزای هەیە لە نێوانی ڕۆژئاوا و باکوردا ئایە ئۆجەلان ڕا و ئاراستەی بەناو پرۆسەی ئاشتی لەسەر پەکەکە و باکوریش دەگۆڕێت؟ ئەمانەو دەیەها پرسیاری دیکە لەم پرۆسە دژوار و نادیارەدا دێتە کایەوە..