کرێکارانی مایکرۆسۆفت لەبەر بوونی پەیوەندی کۆمپانیاکە بە سوپای ئیسرائیلەوە بنکەی سەرەکی داگیر دەکەن
20/08/205
کارمەندان توڕە بوون بەهۆی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی Azure کە ئیسرائیل بۆ خەزنکردنی سەبارەت بە چاودێریکردنی فەلەستینییەکان کۆکراونەتەوە بەکاریدەهێنێت
دەیان کارمەندی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەمپی ڕۆژهەڵاتی کۆمپانیاکەیان لە شاری ڕیدمۆند لە واشنتۆن داگیرکرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو شتەی کە دەڵێن بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکانی کۆمپانیاکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە غەززە و چالاککردنی چاودێریکردنی فەلەستینییەکان.
سێ مانگ دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە بەکارهێنانی نەرمەکاڵای Azure دەستپێدەکات، ستافی ئێستا و پێشووی شوێنێکیان داگیرکرد کە بە “ناوچەی ئازاد”یان ڕاگەیاندبوو، پلاکاردیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو “بەشداریکردن لە ڕاپەڕینی کرێکاران – هیچ کار ناکرێت بۆ جینۆساید” و ” شەهیدکردنی منداڵانی فەلەستینی”. ناڕەزایەتییەکان کە لەلایەن گروپی “نا ئازۆر بۆ جینۆساید”ەوە ڕێکخرابوو، داوای دەستبەرداربوونی مایکرۆسۆفتی لە ئیسرائیل کردووە.
خۆپیشاندەران دەڵێن هەوڵەکانیان بەشێکە لە پرۆسەی پەروەردەکردنی خەڵک. کارمەندێکی دیکە بەناوی جولیۆس شان تەمەن ٢٨ ساڵ دەڵێت: “پێموایە ئێمە ئیلهامبەخشین بۆ گفتوگۆ لەنێوان ئەو کەسانەی کە لە مایکرۆسۆفت کاردەکەن بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکەن لە باسکردنی ئەم بابەتە لەگەڵ یەکتر و سەبارەت بەوەی کە چۆن کارەکانیان بەشدارە لە جینۆسایددا”.
ئەمە لە کاتێکدا ڕوی دا کە ڕٶژی یەكشەمە، ١٧/٠٨ مانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیسرائیل بوو بۆ وەستانی شەڕ و بەردانی ئیسرائیلییە دەستبەسەرەکان لە لایەن حەماسەوە.
هەر ئەو ڕۆژە واتە یەکشەمە زیاتر ٥٠٠ هەزار کەس لە تەلئەبیب چوونە سەر شەقام و زۆرێك لە جادە خێرا سەرەکییەکانی ئەوێیان بلۆک کرد.