گەورەترین سەندیکای کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی فەرەنسا بەناوی SNCTA مانگرتنی ڕەگەیاند
04/10/2025
مانگرتنەکە لە ڕۆژی ٧ تا ١٠ی ئەم مانگەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمەش کارایی تەواوی لەسەر سەرانسەری ئاسمانی ڕۆژئاوای ئەوروپادا دەبێت .
هێڵە ئاسمانییەکان بە تەواوی نازانن چەند لە گەشتەکانیان پێویستە هەڵبوەشێننەوە تا ئەو کاتەی مانگرتنەکە پشتڕاست نەکرێتەوە و نزیکە لە دەستپێکردن، بەڵام مایکڵ ئۆلیری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، کۆمپانیای Ryanair وتی پێشبینی دەکات کە ڕۆژانە تا تا ٦٠٠ گەشت/ فڕین هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تا ١٠٠ هەزار سەرنشینی فڕۆکەی Ryanair دەبێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، مایکل ئۆلیری، داواکارییەکانی بۆ یەکێتی ئەوروپا دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەڵمەتێکی درێژخایەندا بۆ کەمکردنەوەی کارایی مانگرتنەکانی کۆمپانیای ATC. مانگرتنەکان بەو مانایەیە کە گەشتە ئاسمانییەکان لە بەریتانیا بۆ فەرەنسا و شوێنەکانی کە خەڵک بۆ پشوودان دەچێت وەک ئیسپانیا و ئیتاڵیا و یۆنان کاریگەرییان لەسەر دەبێت، چونکە فڕۆکەکان بەسەر فەرەنسادا دەڕۆن.
هێشتا هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە ژمارەیەکیان لەسەر ئەگەری پچڕان یاخود هەڵوەشاندنەوەی هاتووچۆکان ی دانەناوە. ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 30 گەشتی کۆمپانیای Ryanair هەڵوەشێندرانەوە، لەنێویاندا هەندێکیان بەسەر ئاسمانی فەرەنسادا دەفڕن، ئەمەش بەهۆی مانگرتنی سەندیکا بچووکەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 190 گەشتەکانی کە 35 هەزار سەرنشینی کۆمپانیای ڕایان ئێریان تێدابووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە 18ی ئەیلولدا لە مانگرتنێکی دیکەی فەرەنسادا بۆ چەند کاتژمێرێک دواکەوتوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاویکردەوە، ئۆلیر وتی: ناتوانین دۆخێکمان هەبێت لە یەکێتی ئەوروپا کە یەک بازاڕمان هەبێت بەڵام هەر جارێک فەرەنسییەکان مانگرتن لەو بازاڕە دادەخەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان مافی مانگرتنیان هەیە، بەڵام ئەگەر گەشتەکان هەڵبوەشێنرێنەوە ئەوا هێشتا پێویستە کە گەشتکردنەکان لە فەرەنساوە بۆ دەرەوەی و پێچەوانەکەشی بەردەوام بێت “…. . “ئێمە جارێکی دیکە داوا لە ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەینەوە … ئەگەر ئامادە نییە بەرگری لە بازاڕی تاکەکەسی بکات، ئەگەر ئامادە نییە پارێزگاری فڕین بە ئاسماندا لە فەرەنسا و بەسەر فەرەنسا بپارێزێت، ئەوا پێویستە دەستبەرداری وەزیفەکەی بێت”