تیرۆری فکری لە دوێنێوە لە پلەی باڵادایە

تیرۆری فکری لە دوێنێوە لە پلەی باڵادایە.

11/03/2025

کوڕ و کچم دەوێت بوێرێت شتێکی نەرێنی لەسەر ڕێکەوتنەکەی دوێنێ بڵێ. ئەندامان و هەوادارانی حیزب چەکدارن.

غیرەتم دایە بەرخۆم و پۆستێك دەکەم، ئیتر خۆتان و شیرتان

خاڵە گرنگەکانی ڕێکەوتنەکەی نێوانی کۆبانی و جۆلانی

ئەم خاڵانەی خوارەوە سەرنجی منن لەسەر ڕیکەوتنەکە، نەك ڕەخنە، چونکە دیارە هەسەدە هەر ئەوە بە ئامانجی ئێستا دەزانن ، ڕەنگیشە لەژێر فشارێکی گەورەدا ڕازیبوونی خۆیان بەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاندبێت.

یەك: چارەنوسی هەسەدە دەزانین، بەڵام چارەنوسی خودی خۆسەریی نادیارە.

دوو: بوون بەبەشێك لە سوپای فەرمی سوریا واهەست دەکەم سەرکردەکانی هەسەدەش ڕەنگە سیاسییەکانیش ببنە بە شێك لە حوکمڕانان ئەوکاتەش بەشدار دەبن لە سیاسەتی ئەرێنی و نەرێنی حوکمڕانێتی سوریادا.

سێ: کۆنترۆڵکردنی هەموو سەرچاوە دارایی و ئابوورییەکانی کە هەسەدە کۆنترۆلی کردبوون لە لایەن مەرکەزەوە بێ هەبوونی مەرجێك کە پارەی زیاتر لەو سەرچاوانە بۆ کوردستان بەهۆی سیاسەتی ئەسەدە و شەڕو وێرانکارییەوە سەرف بکرێت.

چوار: لە ڕێکەوتنەکەدا قسە لەسەر کۆمۆنێتی یا کۆمەڵی کوردی کراوە نەك نەتەوەی کورد، کۆمەڵی کورد بە مانای کۆمۆنێتی کوردی دێت نەك نەتەوەی کورد.

پێنج: پرسی عەفرینی تێدا نییە کە دەبێت تورکیاو پیاوەکانی لێی بکشێنەوە و عەفرین بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و قەرەبوی خەڵکانی  هەڵکەنرا و کۆچکەرانی  بکرێت.

شەش: پرسی خۆسەریی، ئیکۆلۆجیی، یەکسانی جێندەیی. فێمینیزم، هەرەوەزیی ئابووریی هیچ قسەیەکی لەسەر نەکراوە.

حەوت: بوون بە بەشێك لە دەسەڵات یانی دژایەتیکردنیان لە لایە ئەاوانەوە کە موعارەزەی دەسەڵاتن.

هەشت: لاوازکردنی پێگەی پەکەکە کە ڕۆژئاوا بڕبڕەپشتی پەکەکە بوو. ئەمەش وادەکات کە چی تر دەوڵەتی تورکیا و ئاکەبە حساب بۆ پەکەکە و ئۆجەلان نەکەن.

نۆ: ئەم ڕێکەوتنە لەسەر دەستی تورکیا و قەتەر و ئەمەریکادا کراوە، ئایا ڕێەکوتنێك لەسەر دەستی قەتەر و تورکیادا بکرێت، دەشێت بە سوودی کورد بگەڕێتەوە؟؟

دە: وەختی ڕێکەوتنەکە زۆر زۆر خراپ بوو کە جۆلانی و حکومەتەکەی لەو پەڕی لاوازی و ژێر فشاریی ناوخۆو دەرەوەدا بوون ، هەسەدەش لەو پەڕی بەهێزیدا کە ئیسرائیل ئامادەی هەموو هاوکەرییەک بوو.

یازدە: دابڕینی هەسەدە لە پەکەکە بەمەش یانی ئەو وەرەقەیەی کە لە دەستی پەکەکەدا بوو سووتانی.

…………………..

12/03/2025

نزیکەی ٤٠٠ کرێکاری شاری بیرمینگهام کە لە مانگی یەکەوە بە شێوەیەکی پچڕپچڕ مانگرتنیان گرتووە و بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی هەندێک ڕوڵەوە کێشەیەکی گەورەتریان لەگەڵ شارەوانیدا هەیە. ئەم کرێکارانە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی سێشەممەوە دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەری کردووە.

هەر بە دەستپێکردنی مانگرتنەکەیان ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی ڕێگە بە کرێکارانی نوسینگە بدرێت تاکو ئیشەکەی ئەان بکەن ، بە مانایەکی دیکە بۆ شکاندنی مانگرتنەکە.

ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە هێنرانە ناوەوە “زۆر کوشتن” بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە هێڵی هێرشی شەرعی دەکەین و بڕی پۆلیس لێرە تەنها باوەڕپێنەکراوە، تەنها تێناگەم بۆچی لێرە زۆرن

ماژەی بەوەشکردووە، “بەکارهێنانی شەرمەزارکەرانەی کاری نایاسایی بۆ هەوڵدان و شکاندنی مانگرتنەکە تازە بووەتە هۆی پەرەسەندنی چالاکییە پیشەسازییەکان. تاکە ڕێگە کە ئەم ناکۆکییە کۆتایی پێبێت، ڕاگرتنی هێرشە دڕندانە و ناپێویستەکانە بۆ سەر مووچەی ئەندامەکانمان”، سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام وتی.

ەم کارە بەهۆی بڕیاری ئەنجومەنەوە دەستیپێکرد بۆ لابردنی ڕۆڵی ئەفسەری ڕیسایکلکردن و کۆکردنەوەی پاشماوە، کە بەرپرسیارە لە سەلامەتی لە پشتی بارهەڵگرێکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، لە بەلەمەکانی.

لە شاری بریستۆڵ، ئیدارەی پارتی سەوزی دەسەڵاتدار ڕایگەیاند کە پشتگیری لە پێشنیارێک ناکات کە تەنها چوار هەفتە جارێک سەبەتەی ڕەشی دانیشتووان کۆبکرێتەوە، نەک دوو هەفتە جارێک. ئەنجومەنی بریستۆڵ ڕاوێژکارییەکی شەش هەفتەیی دەستپێکردبوو کە بژاردەی گۆڕینی بۆ کۆکردنەوەی سەبەتەی مانگانە لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا پاشەکەوت بکات و ڕێژەی ڕیسایکلکردن زیاد بکات. زیاتر لە ١٢ هەزار کەس واژۆیان لەسەر