ئایا تیرۆریزم هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت؟
زاهیر باهیر
23/11/2015
هێڕشه خۆکوژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر پاریس، کوشتنی130 که‌س و بریندارککردنی 358 که‌س که له ناویاندا زیاتر له 30 که‌سیان تا ئێستاش له‌ژێر مه‌ترسی مردندان، جارێکی دیکه خه‌ته‌ری داعش و سه‌رجه‌می گروپه تیرۆریسته‌کانی دیکه‌ی وه‌کو تالیبان و ئه‌لقاعیده و بۆکوحه‌رامی، نوێکرده‌وه . پاش دوو هێڕشه‌که‌ی داعش له پاریس-دا و ئه‌وه‌ی به‌لجیکاش، دیسانه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماند که شوێنێك له‌م ئه‌وروپایه‌دا نییه که پارێزراو و سه‌لامه‌ت بێت له ده‌ست ئه‌وان .
هاوکاتیش حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا له هاوکاریکردنی یه‌کدی و یه‌ککه‌وتنیان له بواره‌کانی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و کاری سیخوڕییانه له‌سه‌ر گرۆپه تیرۆر یسته‌کان و خه‌ڵکانی دیکه‌ش، زیاتر نزیککرده‌وه . ئه‌مه جگه له ده‌رگه‌داخستن به ڕووی کۆچکه‌ران و په‌نابه‌راندا، هاوکاتیش سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤی دانیشتوی وڵاته‌کانیش، که‌متر ده‌کاته‌وه .
گه‌ر چاوێك به مێژوی زۆر نزیکی کاری تیررۆیستانهدا که له سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دا له هێڕشی سه‌ر تاوه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رده‌ستی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌دا دژی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا، بگێڕین، تاکو ئه‌مه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاریس و مالی و میسر، هه‌ر هه‌مویان دژی خه‌ڵك بوون نه‌ك دژی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌که . ته‌نانه‌ت تا ئێستاش ئه‌وه‌ی که زانراوه نه جێنڕاڵێکی سه‌ربازی ، نه سه‌رۆکێکی پۆلیس ، نه به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیایه‌کی گه‌وره نه سیخوڕێکی پله‌داری سه‌ر به ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و نه کاربه‌ده‌ستێکی حکومی – گه‌رچی من خۆزگه بۆ ئه‌وه ناخوازم- نه‌بوونه‌ته قوربانی ئه‌م کاره تیرۆرانه. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ، به‌ڵکو له عێراق و ئه‌فغانستان و پاکستان و لیبیا و تونس و نه‌یجیریا و کینیا و مالی و بالی و بانکۆك و میسر و ئه‌نده‌نوسیا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و تورکیا و سوریاش، به ده‌گمه‌ن ڕێکه‌وتووه که که‌سێکی به‌رپرسی حکومی یا پله‌داری ده‌وڵه‌تی به‌رکه‌وتبێت. هه‌میشه قوربانییه‌کانی ده‌ستی ئه‌م کاره دڕهندانانه خه‌ڵکانی ئاسایی وڵات بوون و زیاتریش له‌وانه که‌سانێك بوون که باری کۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوییان زۆر خراپ بووه ، یا منداڵ و ئافره‌ت و پیر و په‌ککه‌وته بوون.
ڕۆڵی میدیا و سیاسییه‌کانیش هه‌ر وه‌کو هه‌میشه کاریگه‌رانه‌یه له ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و شێواندنیاندا . ئیستاش به شه‌ڕی “ئێمه و ئه‌وان” به‌یه‌کدادانی که‌ڵچه‌ر و ئاینه‌کان” دژ به ” شێوه و شێوازی ژیانمان” ” کینه‌و بهغیلیبردن پێمان” ” شه‌ڕی نێوان جه‌هاله‌ت و مۆدێرین” ، به ئیمه‌ی ده‌ناسێنن . هه‌رگیز په‌نجه‌ی ڕاستی ناخه‌نه سه‌ر هۆکاره‌کانی ڕودانی ڕوداوه‌کان ، هه‌رگیز باس له تیرۆری ده‌وڵه‌ت به‌رامببه‌ر هاووڵاتیانی خۆی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌شی ناکه‌ن چجای ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێك به تیرۆریست یا لانیکه‌م به سپۆنسه‌ری تیرۆریست، ناوبه‌رن.
ده‌وڵه‌ت و بانق و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و که‌نیسه و مزگه‌وت له‌ته‌ك میدیادا، سهروقونی یه‌کدین و هێزه تاریکه‌کانن له پاراستنی ئه‌م سیسته‌مه‌دا. میدیا و هه‌مو ئه‌و هێزه تاریکانه حه‌قیقه‌تی زه‌مینه و ژینگه‌ی له دایکبوون و گه‌شه‌کردنی تیرۆریزم ، به عه‌مدی فه‌رامۆش ده‌که‌ن، به قارچکه دوومهڵانێکی ده‌زانن که له خۆیه‌وه هه‌ڵتۆقیبێت و گه‌وره بووبێت ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو که‌نه‌دا و ئۆسترالیا و داگیرکردنی وڵاتان و لێدانیان له وڵاتانی ئیسلامی و لابه‌لانه‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و هاندانی دین و یارمه‌تیدانی کردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ها مه‌دره‌سه و حوجره ، بێ سه‌رپه‌رشتیکردنیان له ته‌ك سه‌ده‌ها یاسا و دادگای شه‌ریعه و مۆدیرهنایزنهکردنی قورئان و گه‌لێكی دیکه له‌مانه، لای ئه‌مان هه‌موویان و هه‌تا سیاسییه‌کانیش ، له‌م بارودۆخه‌ی که بۆیان خولقاندوین هۆکارێك نین.
سه‌رجه‌می ڕووداوه‌کان به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌مان نیشانده‌دن که لانیکه‌م میدیا له سێ حاڵه‌تدا ڕاستییه‌کان ناڵێت . یه‌که‌م: تیرۆری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به گشتی نه دژی کهڵجهره و نه به‌و ڕاده‌یه دژی دینه‌کان و هه‌ڵگرانی دینه‌کانی دیکه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی که دژی مه‌زهه‌بی شیعه و ئێزیدییه‌کانن ، که له کاتێکدا شیعه لقێکی دیکه‌ی ئاینی ئیسلامه. ڕووداوه‌کان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن ئه‌وه‌ندی که ئه‌وان دووژمنایه‌تی خه‌ڵکانی سونه و شیعه و ئێزیدی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ند دووژمنایه‌تی دین و که‌سانی مه‌سیحیی و جوله‌که و دینه‌کانی دیکه ناکه‌ن. دووهه‌م: ئه‌مانیش وه‌کو میدیای کوردی به ئیسلامی توندڕه‌و نه‌ك به ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز ناویان ده‌هێننن، هۆکاره‌که‌ش ئاشکرایه که ئه‌ویش ده‌یانه‌وێت حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌ڵا ت و دهسهڵاتخوازیمان لێبشارنه‌وه ئیدی له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئیدره‌ی کارگه و کۆمپانیا و شوێنی سه‌رکار، قوتابخانه یاخود خێێزاندا بێت. سێهه‌م: هانده‌ری ( مۆتیڤی) ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز له کوشتن و بڕینی هاووڵاتیانی وڵاتانیی ئیسلامی ته‌نها بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام هانده‌ری ئه‌وان له کوشتن و بڕینی دانیشتوانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپییه‌کان له وڵاتانی ئیسلامی‌دا، ته‌نها ڕۆحی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه . باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م دواییه‌ش خستنه‌خواره‌وه‌ی ته‌یاره ئه‌هلییه‌که‌ی ڕوسیایه. تهقانهوهو کوشتنی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان له ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و بریتانیا، دانی باجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانیانه نه شتێکی دیکه . بۆ نموونه له کاره تیرۆره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاریس-دا بکوژه‌کان، له‌کاتی ته‌قه‌کردندا له‌گه‌ڵ هاواری ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ردا هاواریان ده‌کرد ” ئێوه له سوریا چیده‌که‌ن؟ ئێستا ئێوه باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن” ئه‌مه جگه له به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه که تا ئیستا خۆشبه‌ختانه ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له به‌ڕێکردنی هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وانه‌ی تردا، نییه، کاره‌ساتی تیرۆریستانه ڕوینه‌داوه.
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی خێرا به مێژوی تیرۆردا ئه‌و ڕاستتیه پشتڕاستده‌کاته‌وه که گروپ و ڕێکخراوه تیرۆریسته‌کان سیسته‌مه‌که و ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌هیزتر ده‌که‌ن و ئه‌مانیش به‌ده‌وری خۆیان له کوشتن و بڕێن و کاری تیرۆریانهدا ئه‌وان به‌هێزده‌که‌ن، ئیدی هه‌ردوولایان ته‌واوکه‌ری یا ته‌واوکاری یه‌کترین و کار و چالاکی هه‌ردوولاشیان لاوازکردن و بێ تواناکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکییه و له به‌رامبه‌ریشیدا سیسته‌مه‌که و سه‌رجه‌می ده‌زگه‌کانی وه‌کو ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانی دیکه‌ی به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌کات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و پۆلیسسیهکان لای خه‌ڵکی خۆشهویستدهکات و ڕۆحی ڕایسیزم و فاشیزم ناشیوناڵیزم به‌هێزتر ده‌کات و قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌کانیشیان قه‌به‌تر ده‌کات. به‌گوێره‌ی پوڵی ڕادوێیه‌کی فه‌ره‌نسی که له هه‌فته‌ی پێشودا کراوه له سه‌دا 84 خه‌ڵکی ئاماده‌ن کۆنترۆڵی زیاتر هه‌بێت و مافه‌کانیان سنورداربکرێت ئه‌وه‌نده‌ی که زه‌مانه‌تی پاراستن و سه‌لامه‌تییان بکرێت. ئه‌مه‌ش باشترین نمونه‌یه‌که بۆ کاردانه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا که چۆن خه‌ڵکانی فه‌ره‌نسی که‌وتونه‌ته نێو ئه‌و داوه‌ی که ده‌وڵه‌ت بۆی داناون.
گروپه ئیسلامییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان هه‌میشه تیرۆریان وه‌کو ئامراز و پاگه‌نده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکانی هه‌ژار و جه‌ماوه‌رییکردنی خۆیان به قۆستنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ سه‌ر خۆیان و وڵاتانی ئیسلامی، به‌کارهێناوه، له جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئهمسهریشهوه ده‌وڵه‌ت و حکومتهکانیان به دیمۆکرات و دیکتاتۆریانه‌وه ،کاری تیرۆریستانه‌ی ئه‌وانیان وه‌کو ڕه‌خسانی ده‌رفه‌ت و هه‌لێك بۆ خۆیان قۆستۆته‌وه له به‌گه‌ڕخستنی پلانه‌کانیان، له ده‌رکردنی جۆره‌ها یاسا به پاساوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تییان له‌ژێر ناوی یاسای دژه تیرۆر و تیرۆریست ، که یاساکان شتێك نین جگه له هێنانه‌وه‌یه‌کی ئازادی و مافه‌کانی هاووڵاتانیان و چالاکییه‌کانیاندا دژی سیسته‌مه‌که و ده‌وڵه‌ته‌کانی.
له‌و وڵاتانه‌ی که تیرۆر ده‌کرێت، هاووڵاتیانی له دوولاوه باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن یه‌که‌میان که کوشتن و له‌ناوبردنیانه. دووهه‌میان، ته‌سكکردنه‌وه‌ی ئازادی و سهربهستییهکانیانه . له حاڵی حازردا له فه‌ره‌نسا سه‌رباری ئه‌و کۆست و خه‌ساره ڕۆحییه گه‌وره‌یه‌ی که له خه‌ڵکی که‌وتووه ، ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تادا حاڵه‌تی ته‌واری له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا تا ڕۆژی 5شه‌مه، 19/11 بڕیاردا . دواتر په‌ڕله‌مان بۆ 3 مانگی دیکه‌ش درێژی کرده‌وه . حاڵه‌تی ته‌واری یانی پاوه‌ری زیاتر بۆ پۆلیس و یاسا که ئه‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت که له‌م خاڵانه‌ی خواره‌ودا گردده‌بنه‌وه: ڕێگه پێنه‌دانی کۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کاندا، یاساخکردنی خۆپیشندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و بڵاوه‌پێکردنیان، هه‌ر له ئێستادا خۆپیشاندانه‌که‌ی 28/11/15 ی پاریس‌یان که بڕیار بوو 200 هه‌زار که‌س به‌شداری بکات که له کاتێکدا کۆبونه‌وه‌ی UN سه‌باه‌ت به ژینگه له‌وێ ده‌گیرێت ، قه‌ده‌خه‌کرا، کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و شوێنی دیاریکراو، زیادکردنی پشکنین و هه‌راسانکردنی زیاتری خه‌ڵکانی ڕه‌ش و بێیانه له‌ناو شار‌و له به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه و وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کاندا، ده‌رگه داخستن به‌سه‌ر کۆچکه‌ران و په‌نابه‌راندا، ده‌ستبه‌جێ به‌ندکردنی که‌سانی گومان‌لێکراو له ماڵه‌کانیاندا، چاودێریکردن و ته‌رکیزکردنه سه‌ر خه‌ڵکان و ئه‌و گروپانه‌ی که هه‌ڕه‌شه له ڕێسا و یاسای گشتی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات به پۆلیس ده‌دات که ئه‌ندامانی ئه‌م گروپانه له ماڵدا به‌ندبکرێن، به‌سه‌ردادانی هه‌ر ماڵ و شوێنێکدا و گرتنی خه‌ڵکه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی پێویست به مۆڵه‌تی دادوه‌ر بکات. ئه‌مانه‌و گه‌لێکی دیکه . بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ش 551 ئه‌ندام په‌ڕله‌مان ده‌نگیان پێداوه، ته‌نها 6 ئه‌ندام ده‌نگیان نه‌داوه که 3 له‌وانه سۆشیالیستن و 3 که‌سه‌که‌ی دیکه‌یان سه‌ر به پارتی ژینگه‌ن. ئه‌مه‌ی که ئێستا فه‌ره‌نسا پیایدا تێده‌په‌ڕێت ، پێشتر له ساڵی 1961 بووه که بانگه‌شه‌ی حاڵه‌تی ته‌واری کراوه .
له‌وه‌ش ناکاات گرفته‌که‌دا لێره‌دا کۆتایی بێت چونکه ئێستا مقۆمقۆی ئه‌وه هه‌یه که له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ئیجرائات و یاسایه‌کی هاوبه‌ش بۆ به ناو به‌ربه‌ستکردنی تیرۆ و تیرۆریزم، دابنرێت.
له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که تیرۆر هیچوه‌خت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروستنه‌کردوه. .ده‌وڵه‌ت و تیرۆریزم ته‌واوکه‌ری یه‌کدین و ئه‌میان ئه‌وی دیکه‌یان به‌هێزده‌کات، ده‌وڵه‌ت به‌به‌رده‌وامی له پیلانگێڕانێکی سه‌رومڕدایه دژی هاووڵاتیانی و تیرۆریزمیش له کوشتن و بڕینیان و لێدان له بزوتنه‌وه‌که‌یان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه که ئێمه نه‌که‌وینه داوی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگه پۆلیسی و سیخوڕییه‌کانییه‌وه به خه‌ڕۆبوونی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان پێمانده‌ڵێن، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕاستییه بشارنه‌وه که ئه‌وان پارێزه‌ری ئێمه نین له تیرۆر به‌ڵکو ڕۆڵیکی گرنگدهبینن له‌ناو کۆمه‌ڵدا به خولقاندنی ژینگه‌ی دروستکردنی تیرۆر و تیرۆریست، ئه‌مه‌ش ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی که هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییده‌ربڕینێک که ده‌کرێت، ده‌بێت دژی هه‌ردوکیان بێت نه‌ك به ته‌نها دژ به تیرۆریستان..