ئەوە چ چین و توێژاڵێکە هۆکاری هەڵئاوسانی پارەن لە بریتانیادا؟
02/05/2023
بانقی مەرکەزی بریتانیا و هەندێ لە ئابوورییناسان داوا لە کرێکاران لە بریتانیا دەکەن کەدانیشن و داوای ڕەوای زیادبوونی مووچە و کرێیان نەکەن چونکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی پارە و بارودۆخەکە خراپتر دەبیت.
یەك : بانق بەمە داوا لە کرێکاران دەکات کە چارەسەری هەڵئاوسانی دراو بکەن نەك خۆیان و حکومەت و بەرپرسانی دەوڵەت .
دوو : ئەوەی کە هەڵئاوسانی پارە دروست دەکات کۆمپانیا گەورەکان و خاوەن پشکەکانیانە و توێژاڵی دەستەبژێر و قازانجی ئەوانە نەك بەرزبووەنەوەی چەند پاوەندێکی کرێ و موچەی کرێکاران.
هەر بۆ نموونە: دوو لە سوپەرماکێتە سەرەکییەکانی بریتانیا: یەك: سەینسبێری کە قازانجی پاری تاکو ئەمساڵ 04/03 690 ملیپۆن پاوەند بووە.
دوو: سوپەرمارکێتی تێسکۆ ، قازانجی پاری تا 05/03 ی ئەمساڵ 753 ملیۆن پاوەند بوە.
کەواتە سەرت سووڕنەمێنیت کە تێچووی پێداویستییەکانی ژیان ، یاخود بە یەك وشە ژیانکردن لە سەرەتای مانگی پێشوودا ڕێژەکەی 19.1 بووە لە کۆتایی مانگی پێشوودا ڕێژەکەی سەرکەوت بۆ لە سەدا 20 . ئەمەش وایکردوە کە وا پێشبینی دەکرێت کە لە چەند مانگی دیکەدا ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە لە ڕێژەی لە سەدا 10.1 بۆ ڕێژەی لە سەدا 15 سەربکەوێت.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە ماوەی 3 مانگی ئەمساڵدا قازانجێکی خەیاڵییان کردووە . کۆمپانیای پیترۆلی بریتانی هەر بە تەنها لەم 3 مانگەدا قازانجەکەی 5 ملیار دۆلار بووە لە بەرانبەر قازانجی هەمان وەرزی پارساڵ ، 2022 ، کە 4.3 ملیار دۆلار بووە .
ئیتر تۆ خۆت وەڵامبدەرەوە کە کێ و یا چ لایەنێك هۆکاری هەڵئاوسانی پارەن!!!