Categories
Kurdish

قسە و لۆژکی سەقەت

قسە و لۆژکی سەقەت

13/01/2025

پۆست و کۆمێنتێکی زۆر بەرچاوم دەکەوێت کە کەوتنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بە تۆ ڵەی خودا دەناسرێت دژ بە ئەمەریکا.  باشە ئەگەر وابێت خوا بۆ ئەو تۆڵەیە لە ئیسرائیل ناسەنێتەوە کە لە چاوی موسلماناندا ئیسرائیل تاوانبارترە ، یا هەر هیچ نەبێت با ئەو ئاگرەی بباردەیەتە کۆشکی سپی ئەمەریکا، پەنتاگۆن، شوێنە گرنگەکانی دیکە.

لەمانەش زیاتر : ئەگەر خودا ئەوەندەی ڕق لە ئەمەریکا بێت و ئاوا تۆڵەی لێبکاتەوە، ئەی بۆ ڕێگەی دا دروست بکرێت؟ باشە ئەگەر خودا غەزەب لە ئەمەریکییکەان بگرێت ، با بڵێین ئەمە ڕاستە ، بەڵام ئەی هەر هەمان خودا بۆ شتێکی باش موسڵمانەکانی ناکات کە قەومی هەڵبژێرراون؟  بۆ بۆ غەزەی نەکرد ، بۆ حەماس و حیزبوڵای لەناوبرد ؟ بۆ دەستناگرێت بە باڵی ئێرانەوە ؟؟

Leave a Reply