ناڕەزایی کێڵگەوانەکانی پاریس پێی نایە هەفتەی دووەم
30/01/2024
کێڵگەوانەکانی فەرەنسا دوای ئەوەی هەفتەیەکە لە کردنی ناڕەزاییدان ، لە دوێنێوە ، دوو شەمە ، 29ی مانگ ، بە ژەمارەیەکی زۆروە کەوتوونەتە بلۆککردنی ڕێگا سەرەکییەکانی کە پاریس دەبەستێتەوە بە شار و شارۆچکەکانەوە . ئەوان دەڵێن کە ” پایتەخت گەمارۆ” دەدەن سەبارەت بەو ناکۆکیانەی کە لەگەڵ دەوڵەتدا هەیانە لەسەر ڕێساکان، پارەدان و باجەکان کە دەڵێن ژیانی دسەرەوەی پاریس و گوندنشینەکانی لەناو بردووە.
لە بەرانبەر هەڕەشەی کێڵگەوانەکاندا حکومەتی فەرەنساش ڕایگەیاندووە، هەر کارێک بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە بۆ بازاڕی سەرەکی پاریس بۆ هێنان و بردنی خواردنی تازە، هێڵی سوور دەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی دەربڕینی ناڕەزاییەکان بە تراکتۆرەکانیان مەترسییەکی باشی لەسەر هەڕەشەی گەمارۆدانی شارەکە بۆ ماوەیەکی نادیار داناوە، هاتوچۆی هەشت ڕێگای سەرەکی بۆ ناو پاریس بلۆكکردووە.
هاوکاتیش لەبەرانبەر ئەو مەترسییەی کە کێڵگەوانەکان بۆ حکومەتیان دروست کردووە بە گەمارۆدانی پاریس، سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، کۆبوونەوەیەکی قەیراناوی لەگەڵ وەزیرە سەرەکییەکانی کابینەکەی ئەنجامدا سەبارەت بەوە کە پێی دەگوترا “ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی پاریس“.
وەزیری ناوخۆ، جیراڵد دارمانین، ڕایگەیاند، 15 هەزار پۆلیس و جەندرمە کۆکراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە هاتنە ناوەوەی تراکتۆرەکان لە پاریس و ئەو شارانەی دیکە کە ناڕەزایەتی تێدا ڕوودەدات، هەروەها ڕێگەی چوونە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانەی چارلز دیگۆل ڕۆیسی لە باکووری شارەکە و فڕۆکەخانەی ئۆرلی لە باشوور، هەروەها بازاڕی سەرەکی خۆراکی تازە لە ناوچەکە لە ڕونگیس کە گەورەترین بازاڕە لە ئەوروپا.
یەکەم بلۆککردنی ڕێگاوبانەکان کەمێک پێش کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی دووشەمە ڕاگەیەندرا کاتێک 30 تراکتۆر ڕێگا A4 یان لە 20 میل لە ڕۆژهەڵاتی پاریسەوە بە هەردوو ئاراستەکەدا گرت. دوای ماوەیەکی کەم، ڕێگای A13 کە نزیکەی 35 میل لە باکووری ڕۆژئاوای پاریسەوە دوورە، بە ئاراستەی پایتەخت گیرا.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تراکتۆرەکان ڕێگا سەرەکییەکانی دیکەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان لە شارەکەدا گرتووە، ئەمەش وایکردووە شۆفێران ڕێگا لاوەکییە قەرەباڵغەکان بەکاربهێنن. تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە97 میل (156کم) قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاوبانەکان ڕاپۆرت کرا.
فیدراسیۆنی نیشتمانی گواستنەوەی ڕێگاوبان پشتڕاستی کردەوە کە گیرانی ڕێگاکان بەردەوامە بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی بزانرێت. جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی گواستنەوە و کاڵاکانیان و هەروەها مافی سووڕانەوەیان کردەوە. دەسەڵاتداران ئامۆژگاری شۆفێرانیان دەکرد کە هەموو گەشتە ناپێویستەکانی ڕێگاوبان هەڵبوەشێننەوە یان دوابخەن.
کێڵگەوانەکان بە تایبەتی هەزاران بەرهەمهێنەری سەربەخۆی وڵاتەکە دەڵێن بەهۆی بیرۆکراسی و ڕێساکانی یەکێتی ئەوروپا و فەرەنسا دەخنکێنرێن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شێوازی نەریتی ژیانی گوندنشینەکان ڕووبەڕووی داڕمان بووەتەوە. ئەوان داوای دادپەروەری نرخ بۆ بەرهەمەکان و بەردەوامبوونی یارمەتییەکان لەسەر ئەو گازۆیلە کشتوکاڵییەی کە بۆ بەڕێوەبردنی تراکتۆرەکانیان و ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت، هەروەها هاوکاری دارایی بۆ کێڵگەوانەکانی کە بەروبوومی ئۆرگانیک دەکەن.
خۆپیشاندەران لە کۆتایی هەفتەدا ئەو ئیمتیازانەیان ڕەتکردەوە کە لەلایەن گابرێل ئەتال، سەرۆکوەزیرانەوە دراون و بەڵێنیان دابوو تا سەرەتای پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە پایتەخت “گەمارۆ بدەن“..
.هاوکاتیش ناڕەزایی کێڵگەوانەکانی ئەڵمانیا هەر بەردەوامە و دوێنێ، ڕۆژی دووشەممە بە سەدەها كێڵگەوان تراکتۆریان بەکارهێنا بۆ ڕێگریکردن لە بەندەرەکان، لەنێویاندا هامبۆرگ کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوەندەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی بارەکانی بارهەڵگرەکان. ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پلانەکانی ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارمەتییە کشتوکاڵییەکا. گەر چی حکومەتی ئەڵمانیا هەندێك سازشی کردووە بەڵام ئەوەندە نییە کێڵگەوانە توووڕەکان ڕازی بکات.