Categories
Kurdish

کرێکارانی کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن لە مانگرتندان سەبارەت بە داخستنی سێ کارگە و پرسی مووچە

کرێکارانی کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن لە مانگرتندان سەبارەت بە داخستنی سێ کارگە و پرسی مووچە

02/12/2024

لە ئەمڕۆوە ، دووشەمە ، 02/12، کرێکارانی کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن کە 87 ساڵە سەیارە دروست دەکەن  لە مانگرتندان چونکە کۆمپانیاکە بە بیانوی دابەزینی قازانجییەوە  لە مانگی ئۆکتۆبەردا ڕایگەیاند کە قازانجەکانی نزیکەی 60% دابەزیوە لە کاتێکدا فرۆشی لە چین دابەزیوە. کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن هێشتا قازانج دەکات، بەڵام داهاتی پێش باج نزیکەی 60% دابەزیوە بۆ 2.4 ملیار یۆرۆ (2 ملیار پاوەند) لەم چارەکەدا لە مانگی تەمموز تا ئەیلول، کە لە 5.8 ملیار یۆرۆ لە ساڵێک پێشتر دابەزیوە.

راستییەکەی ئەوەیە کە خودی ئەلمانیا لە ئەزمەیەکی ئابووری گەورەدا دەژی ، گەرچی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەوێ لە مانگی ڕابوردوودا وەزیری داراییەکەی دەرکرد و بڕیارە لە 23ی مانگی شوباتی ساڵی ئایندەدا هەڵبژاردنی گشتی بکرێت ، بەڵام ئەمە دادی بوژاندنەوەی ئابوریی ئەڵمانیا نادات وەکو جاران ، بە  تایبەت کە لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ بریاری داوە کە لە سەدا 25 گومرگ لەسەر هاوردەی وڵاتان لەوانە ئەڵمانیاش زیاد بکات.

ئەڵمانیا لە ساڵی پاردا 843 هەزار سەیارەی لە بازاڕی ئەمەریکیدا ساخ کردۆتەوە ، بەڵام لە ئێستادا نرخی سەیارە لە ئەڵمانیا بە ڕێژەی لە سەدا 4 دابەزیوە . ئەمەش هۆکارە کە کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن دەیەوێت سێ کارگەی دابخات.  تا ئێستا دیار نییە کە لەو 300 هەزار کرێکارە کە بەشی زۆریان کرێکارانی بەشی سەیارەی ئاودی و پۆشن  چەندیان بێ کار دەبن یا چەندیان دەگوێزرێنەوە بۆ کارگەکانی دیکە یاخود هەر کۆمپانیاکە کار بۆ چەندیان دەدەۆزێتەوە .

وێڕای ئەوانە هێشتا نەقابە لە هەوڵێکی گەورەدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کۆمپانیاکە یا هیچ نەبێت کارایی بڕیارەکە  ئەهۆنتر بێت و هاکاتیش داوای کرێی زیاتر دەکات .

   

 

 

Leave a Reply