Categories
Kurdish

زانیارییەك کە جێی تێڕامانە !!

زانیارییەك کە جێی تێڕامانە !! 24/08/24 نەك هەر ئێمەیەك کە لێرە، لە بریتانیا، لە دایک نەبووین و گەوەرە نەبوین ، لەوە دەکات کە زۆرێکی ئەوانەشی کە لێرە لە دایک بوون ئەو زانیارییە نەزانن. ئەمڕۆ کەوتم بەسەر وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا کە باس لە شتێك دەکات کە من بەش بەحاڵی خۆم نەك هەر نەمزانی بوو بەڵکو هەرگیز […]

Categories
Kurdish

مانگی هەنگووینی بردەنەوەی پارتی کرێکارانی بریتانیا لە بەسەرچووندایە

مانگی  هەنگووینی بردەنەوەی پارتی کرێکارانی بریتانیا لە بەسەرچووندایە 24/08/24 ئەوە خەسڵەتی سەرەکی حیزبەکانە کە لە کاتی هەڵبژاردندا چەندەها خاڵی پۆزەتیڤ کە تا ڕادەیەك کاراییەکی باش لە سەر ژیانی زۆرینەی خەڵکەکە دادەنێت لەنێو مانیفێستەکەیاندایە . بێ گومان لە بەرانبەر ئەمەدا چەندەها خاڵی نێگەتیڤیش لە دەرەوەی مانیفێستەکەیە کە هەرگیز لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ناویان ناهێنرێت .  ئەمە جگە […]

Categories
Kurdish

وشەی ‘بەخشراو’

وشەی ‘بەخشراو’ 24/08/2024 وشەیی ‘بەخشراو’ وشەیەکی کوردی پەتییە مانای خۆی هەیە و زۆرربەمان دەزانین کە لە چ دەقێکدا یاخود شوێنێکدا بەکاردەهێنرێت. ماوەیەکی زۆرە کە ئەم وشەیە لەلایەن بەڕێز کاك کامەرانی عومەر سەریعەوە سەبارەت بەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە لە ڕوی دەرونییەوە شێواون.  من دڵنیام کە کاك کامەران لە دڵسۆزی و گەڕان بەدوای مێژوی کۆنی شاری سلێمانی […]

Categories
Kurdish

هەموو ئەوەی ڕوودەدات لە کۆمەڵدا دەوڵەت، دەسەڵات بە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەرپرسە لێیان

هەموو ئەوەی ڕوودەدات لە کۆمەڵدا دەوڵەت، دەسەڵات بە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەرپرسە لێیان 23/08/24 گومان لەوەدا نییە کە ژیان لەسەراپای جیهاندا بەرەو گرانتر و زەحمەتتر دەڕوات ، کە لە لایەکەوە ژمارەی جەنگە دەنگدارەکان و بێدەنگەکان و قوربانییەکانیان لە هەڵکشاندایە .  هەر ئاواش بێ کاری و کوشتنی ژنان و گەنجان و نەخۆشی دەرونی و ئالودەبوون بە […]

Categories
Kurdish

کرێکارانی هێڵی ئاسنینی قیتارەکانی کەنەدا لەگەڵ دوو کۆمپانیای سەرەکی قیتارەکان لە ناکۆکی و گرفتدان

کرێکارانی هێڵی ئاسنینی   قیتارەکانی کەنەدا لەگەڵ دوو کۆمپانیای سەرەکی قیتارەکان لە ناکۆکی و گرفتدان    22/08/24 ناکۆکییەکانی نێوانی دوو کۆمپانیای قیتارەکان لەگەڵ نقابەدا سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕۆژی سەر کار دوای ئەوەی کە وتووێژی نێوان کۆمپانیاکان و نقابە کۆتایی پێهات بە نەگەیشتنە ڕێکەوتن ، کۆمپانیاکان لە دوێنێ شەوەوە سەعات 1 بەکاتی ئەوان سەراپای هێڵە ئاسنینەکانیان داخست.  […]

Categories
Kurdish

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی 21/08/24 گۆشت و شیرەمەنییەکان بازاڕی گەورەی جیهان پڕ دەکەنەوە و بوونەتە داخوازی و چێژی سەرەکی هەرە زۆرینەی خەڵك.  بە سەدەها کۆمپانیای گەورەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشك و … تد لە جیهاندا بە تایبەت لە ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیاو ئەوروپادا هەن […]

Categories
Kurdish

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا 31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا  31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە 19/08/24 بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟ لەوە ناکات کە ئەمە بکرێت چونکە هەمیشە خاڵێکی سەرەکی لە هەڵبژاردنی گشتی دا لە پاڵ پرسی کۆچەری و پەناهەندەدا پرسی بەرزکردنەوە و دابەزینی باجە بە تایبەت لەسەر سامانداران و کۆمپانیا […]

Categories
Kurdish

ناڕەزایی و مانگرتنی دکتۆرەکانی هیندستان

ناڕەزایی و مانگرتنی دکتۆرەکانی هیندستان 18/08/2024 هەفتەی ڕابردوو لەناو کۆلێژێکی پزیشکی لە شاری کەلکەتا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر پزیشکێکی کە لە قۆناخی ڕاهیناندا بوە و تەمەنی 31 ساڵ بووە و کوژراوە.  . ئەم پزیشکە لە دوای شفتێکی درێژەی کارکردنیا  چووبووە ئەوێ بۆ ئەوەی شەوانە پشوو بدات.  سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتەکە  خۆبەخشێکی پۆلیس، کە بۆ یارمەتیدانی […]

Categories
Kurdish

پاش دوو ساڵ ناکۆکی لەسەر زیادکردنی کرێ و هەل و مەرجەکانی سەر کار سایەقی قیتارەکانی بریتانیا لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتدا گەیشتنە ڕێکەوتن

پاش دوو ساڵ ناکۆکی لەسەر زیادکردنی کرێ و هەل و مەرجەکانی سەر کار  سایەقی  قیتارەکانی بریتانیا لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتدا گەیشتنە ڕێکەوتن 15/08/2024 شۆفێرانی شەمەندەفەر و حکومەتی بەریتانیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بە زیاتر لە دوو ساڵ ململانێی نێوان بەڕێوەبەرانی شەمەندەفەر و سەندیکاکان بهێنێت کە لەم ماوەیەدا مانگرتنی بەرفراوان بۆ ماوەی 18 ڕۆژ کراوە […]

Categories
Kurdish

چوارسەد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکان هەر یەکەیان داهاتیان 120 جار لە موچەی / کرێی کرێکارێکی ئاسایی زیاترە

چوارسەد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکان هەر یەکەیان داهاتیان 120 جار لە موچەی / کرێی کرێکارێکی ئاسایی زیاترە 14/08/2024 ئەمە ئەو کۆمەڵەیە کە ئێمە تێیدا دەژین لەژێر سای ڕژێمی سەرمایەداریدا کە بەڕژێـمێکی دادپەروەر و مرۆڤانە لە لایەن ئابوویناسان و سیاسیەکان و حوکمڕانانەوە پێناسە دەکرێت . سەروەت و سامانەکانی کە بەدەست دەهێنرێت  و وەکو سەرەوەت و […]