ئابووری غەززە 350 ساڵی دەوێت تاکو بگەڕێتەوە سەردەمی پێش شەڕەکە
26/10/2024
ئەوەی کە حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دا کردی کە بیانووەیەکی گەورەی دایە دەستی ئیسرائیل نەك غەززەی بە جۆرێك وێران کرد کە ئەو هەموو ماوەیەی دەوێت تاکو بگەڕێتەوە بۆ تەنها پێش دەستپێکردنی شەڕەکە ، بەڵکو سەری خۆی و حیزبوڵاشی خوارد، ئەوانیشی گێڕایەوە بۆ سەرەتای هەشتاکان، هەرگیز تازە ئەوان نابنەوە بە هێزێکی کاریگەری ناوچەکە . تەنانەت حکومەتی ئاخوندەکانیشی بە جۆرێك لاواز کرد کە ئەوانیش جارێ تر ناتوانن ببنەوە بە هێزێکی گەوەرەی ناوچەکە و یاری بە چارەنوسی 5 وڵات بە خودی ئێران خۆشییەوە بکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئابووری غەززە ٣٥٠ ساڵ دەخایەنێت تا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش شەڕ ڕاپۆرتەکە دەڵێت ‘ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چڕەکان لە غەززە کارەساتی مرۆیی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی بێ وێنەی بەجێهێشتووە’
بەرهەمی بیناسازی بە ڕێژەی ٩٦%، بەرهەمی کشتوکاڵ بە ڕێژەی ٩٣%، بەرهەمهێنان بە ڕێژەی ٩٢% و بەرهەمی کەرتی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی ٧٦% دابەزیوە. هاوکات ڕێژەی بێکاری لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتە ٨١.٧%، ئەمەش ڕێژەیەک کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە خراپتر بێت یان بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاردانەوە دوور مەوداکان بۆ ساڵانی داهاتوو دەمێننەوە و ڕەنگە دەیان ساڵ بخایەنێت بۆ گەڕانەوەی غەززە بۆ دۆخی پێشوو.
“کاتێک ئاگربەست ئەنجامدەدریت گەڕانەوە بۆ ڕەوتی گەشەی ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٢٢ ئەوە دەگەیەنێت کە غەززە ٣٥٠ ساڵ دەخایەنێت تەنها بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی خەمڵاندنە وردەکان کە لەم ڕاپۆرتەدا باسکراون، لە غیابی ئەو سنووردارکردنانەدا، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ مەزەندە دەکرێت کە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی غەززە بە تێکڕا ٧٧.٦% زیاتر بووبێت لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی.
“ لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا – پێش دەستپێکردنی شەڕەکە – ئابووری غەززە بە ڕێژەی ساڵانەی نزیکەی ٣٪ بەرەو دابەزین دەچوو. لە ساڵی ٢٠٢٣ بە گشتی بە ڕێژەی ٢٢.٦% دابەزیوە و ٩٠%ی ئەو دابەزینە لە چارەکی چوارەمدا بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە تا کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤، ٨٨%ی بیناکانی قوتابخانەکان هەندێک زیانیان بەرکەوتووە، ٢١ لە کۆی ٣٦ نەخۆشخانە لە خزمەتگوزاری کەوتوون و ٤٥ لە کۆی ١٠٥ دامەزراوە تەندروستییە سەرەتاییەکان کاریان نەکردووە. زیاتر لە 62% بینای نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە یان وێران بوون، هەروەها زیاتر لە 59%ی ژێرخانی کەرتی ئاو و پاکوخاوێنی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.