Categories
Kurdish

گرنگی و بایاخی دەنگنەدان، بۆیکۆتی دەنگدان

گرنگی و بایاخی دەنگنەدان، بۆیکۆتی دەنگدان 27/09/2024 کاتێك لەگەڵ خەڵکدا لەسەر ئەوەی سەرەوە دەدوێت ڕووبەڕوی دوو پرسیار یاخود دوو وەڵام دەبیتەوە.  یەکەم: بۆیکۆت هیچ ناگۆڕێت و دەچێتە گیرفانی حیزبەکانەوە و لەو بارەشدا لایەنە هەرە خراپەکە سوودمەند دەبێت .  دووەم:  ئەی ئەگەر بۆیکۆت بکرێت جێگرەوە چییە؟ بەڕای من ئەو بۆچوونانە هەردوکیان هەڵەن نە چارەیە و نە […]

Categories
Kurdish

یەکێتییە ڕاستەقینەکان!!

یەکێتییە ڕاستەقینەکان!! 19/09/2024 دوای ئەوەی کە بەرانبەر مەلابەختیار کرا و داخستنی  دەزگەی ڕاگەیاندکانی لە لایەن یەکێتییەوە،  چەندەها کەسی ناوداری کۆن و نوێی ناو یەکێتی هاتنە سەر خەت و هەر یەکە بە چەشنێك ناڕەزایی خۆیانیان بەرانبەر ئەو کارەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەربڕی. ئەوەی کە ئاشکرابوو هەندێکیان بە جۆرێك قسەیان دەکرد کە ئەمان یەکێتییە ڕاستەقینەکەن نەك ئەوانەی کە […]

Categories
Kurdish

ئایە شەڕی نێوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل ڕوودەدات ؟

ئایە شەڕی نێوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل ڕوودەدات ؟ 27/08/2024 لە سیاسەتدا هەموو شتێك دەکرێت و ڕەوایە جگە لە راستگۆیی و دڵسۆزی و متمانە بەیەککردن و یەكێتی و یەکڕیزیی.  لە سەراپای شتەکانی دیکەدا وەکو نانەوەی جەنگ و گرانی و دەمکوتکردن و سەرکوتکردنی نەیاران و چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ئەو میللەتەی کە بانگەشەی نوێنەرایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەکەن، […]

Categories
Kurdish

ئایە ئاگربەستی لە نێوانی حەماس و ئیسرائیلدا ڕوودەدات؟

ئایە ئاگربەستی لە نێوانی حەماس و ئیسرائیلدا ڕوودەدات؟ 22/08/2024 ئەمە پرسیارێکە کە زۆر زەحمەتە بتوانرێت وەڵامی لە سەدا سەدی بدرێتەوە، بەڵام دەکرێت لە چەند ئەگەر و چاوەڕوانکردنێك و چەند مەرجێکدا بەیەکەوە گرێ بدرێنەوە. ئەوەندەی کە ئێستا بارودۆخەکە و مەرجەکانی هەردوو لا دەبینم لام زەحمەتە کە باوەڕ بکەم  ئەو ئاشتەوایە دەکرێت، مەگەر ئەمریکا دوا قسەی بکات […]

Categories
Kurdish

نزیکەی 45 هەزار کرێکار دوای پسانی دانوستانەکانی سەندیکاکان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لە بەندەرەکانی ئەمریکا دەست بە مانگرتن دەکەن.

نزیکەی 45 هەزار کرێکار دوای پسانی دانوستانەکانی سەندیکاکان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لە  بەندەرەکانی ئەمریکا دەست بە مانگرتن دەکەن. 01/10/2024 دوای ئەوەی کە کۆنتراکتی نیوانی سەندیکاکە و کۆمپانیاکە لە نیوەشەوی ڕابوردوودا کۆتایی هات کە لە سای ئەو کۆنتراکتەدا کرێی سەعاتێکی کرێکارانی بەندەرەکان 20 دۆلار بوو کە سەندیکاکە [International Longshoremen’s Association (ILA) ] بەمە ڕازی نەبوو لە کۆنتراکتی […]

Categories
Kurdish

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە

هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە  30/09/2024 ڕێژەی هەژاری ئەرجەنتین لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی Javier Milei بۆ نزیکەی 53% بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم بەڵگەی سەلمێندراوی نیشان داوە کە سیاسەت و ئابوری نیو-لیراڵ یا لیبراڵ ناتوانێت چارەسەری  کێشەکانی کۆمەڵ بکات. Javier Milei لە مانگی دوازدەی پارەکەدا هاتە سەر حوکم هەر وەکو زۆرێك لە بەربژێرەکانی […]

Categories
Kurdish

پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی یارمەتی بڵاوکردنەوەی یاساکانی دژە ناڕەزایەتی دەدات لە سەرانسەری ئەمریکا

پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی یارمەتی بڵاوکردنەوەی یاساکانی دژە ناڕەزایەتی دەدات لە سەرانسەری ئەمریکا 28/09/2024 لۆبیستەکان و یاسادانەران هەماهەنگییان کردووە بۆ دەرکردنی یاسای نوێ کە سزای تاوانکاری بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە زیاد دەکات. لێکۆڵینەوەیەکی نوێی گاردیانیش ئاشکرای دەکات، لۆبیکارانی سووتەمەنی بەردینی لەگەڵ یاسادانەران لە پشت پەردەوە و لە سەرانسەری هێڵەکانی ویلایەتەکاندا هەماهەنگییان کردووە بۆ پاڵنانی و داڕشتنی ئەو […]

Categories
Kurdish

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا

بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا 25/09/2024 لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە شکاندنی یاسای جیهانی کار بە ڕاگرتنی مووچەی کرێکارانی فەلەستینی. دە سەندیکای کرێکاری ئیسرائیلیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کار تۆمەتبار کردووە بە ڕاگرتنی مووچە و یارمەتییەکانی زیاتر لە 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە. حکومەتی ئیسرائیل تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی “ئاشکرا”ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی […]

Categories
Kurdish

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا

لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا 24/09/24 زۆر جار خاوەنکار ، کۆمپانیاکان ، یاخود حکومەت ڕیگایەکی دیکە دەگرێتە بەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی نقابە بە  تایبەت لە کاتێکدا کە نقابە ئامادە نابێت بە ئۆفەرەکانیان. ئەم دیاردەیە لە ئێستادا لە مامەڵەکردنی نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ  کە نزیکەی 33 هەزار کرێکاریان هەیە لە واشنتۆن و ئۆریگۆن لە 13ی ئەم مانگەوە […]

Categories
Kurdish

گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە

گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە  24/09/24 گەندەڵی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەن نییە کە بێت و بڕوات یا تەنها لە ناو توێژاڵییکی دیاریکراوی کۆمەڵدا دەربکەوێت. گەندەڵی  خەسڵەت و تایبەتمەندی ئەم سیستەمەیە یا دروستتر خەسڵەت و تایبەتمەندی هەموو جۆرە  دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو پاوەرێکە ئیدی هەرچۆن ناویان لێبنێیت.  پەرلەمانتارانی بریتانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 700 هەزار پاوەندیان وەک دیاری […]