ئایا ئۆکرانیا بێ هاوکاری ئەمەریکا دەتوانێت لە شەرەکەیدا لەگەڵ ڕوسیا بەردەوامبێت؟
18/02/2025
ئەمڕۆ سێ شەمە لە ئاستی باڵادا وتوو وێژی نێوانی ئەمەریکا و ڕوسیا سەبارەت بە وەستانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا هەروەها ڕێگە خۆشکردن و ئاسانکاری بۆ کۆبونەوەی نێوانی ترامپ و بوتین دەستی پێکرد . هاوکاتیش سەرانی ئەوروپا و سەرۆكی ئۆکرانیاش ناڕازین چونکە ئەوان لە گفتۆگۆکە بەدەرنران و هیچ ڕاوێژێکیشیان پێناکرێت.
بێ گومان خودی وتووێژەکە بێ مانایە لە کاتێکدا کە هەر هیچ نەبێت نوێنەرانی ئۆکرانیا بەشداری ناکەن ، ئەمە هەر لە نوێنەرانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپیا بگەڕێ. نە لۆژکییە و نە عاقڵیشە کە گفتوگۆ لەسەر ئاگربەستی نێوانی دوو وڵات بکرێت بەڵام خودی وڵاتێکیان بێ بەش بکرێت لە گفتوگۆکە.
سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی چەندبارەی کردەوە کە ئەوان بەو ئاگربەستییە ڕازی نین و قەبوڵی ناکەن . بەڵام ناڵێت ئەی چی دەکەن؟ ئایا بێ ئەمەریکا ئۆکرانیا بە هاوکاری ئەوروپا بە تەنها دەتوانێت دەوام بە شەڕەکە بدات؟ ئەمانە و زۆر پرسیاری دیکە هەن و بێ وەڵامن لە ئێستاد.
بەڕای من هیچ گریمانێك نییە کە ئۆکرانیا و ئەوروپا بتوانن لەگەڵ ڕوسیادا دەوام بەم شەڕە بدەن بە بێ هاوکاری ئەمەریکا، هەر ئەمەشە کە سەرانی ئەوروپا ڕاگەیاندنی ئاوا نادەن چونکە توانای ئەوەیان نییە بە هۆی لاوازی تەکنەلۆجیا و چەك و تەقەمەنی پێشکەوتوتری ڕوسیا، بێ هەبوونی سوپایەکی زۆری ڕاهێنراو کە لە بەرانبەر سوپای شەڕکەری ڕووسیادا بوەستێتەوە . تەنانەت کۆنە جێنڕالی سەرۆکی سوپای بریتانیا لە بەرانبەر ئەوەی کە سەرەکوەزیرانی بریتانیا وتی کە ئەمان ئامادەن سەربازەکانیان بنێرن بۆ پاراستین ئاگربەستییەکە ئەگەر کرا ، ئەو کۆنە جەنڕالە وتی سوپای بریتانی توانای ئەوەی نییە کە 50 هەزار سەرباز بنێرێت، دوای ئەوەش هیچ ئامادەباشییەکیش بۆ ئەوە نییە ، هاوکاتیش چانسلەی ئەڵمانی پێشنیارەکەی سەرەکوەزیرانی بەریتانیای ڕەت کردەوە . ئەمە جگە لەوەی ئەو چەکە ئەمریکایانەی کە ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا هەیانە بڕێکیان پێویستیان بە مۆڵەت وەرگرتنە لە ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی ، بە دڵنیایشەوە گەر ئەمەریکا ئەو سوڵحە بکات ڕێگە نادات بە ئەوروپا و ئۆکرانیا چەکەکانی دژ بە ڕوسیا بەکاربهێنرێت .
بەڕای من ئەو ئاگربەستییە لەسەر دەستی ترامپ دا دەکرێت، ئەو پەلەیەتی بۆ کردنی بێ ئەوەی شەیری سامانە سروشتییەکانی ناو ئۆکرانیایان لەگەڵدا بکات . مەسەلەکەش ئەوەیە ئەم دەیەوێت گوشاری زۆر بخاتە سەر چین بە نەهاوردنی گەلێك لەو کانزا سرتوشتیانەی کە لە چین هەیە . بە گوێرەی سەرچاوەیەک چین ” زۆربەی توانای پرۆسێسکردنی کانزا گرنگەکانی جیهان لە چیندایە. بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نێودەوڵەتی، پشکی چین لە پاڵاوتنی REE ( توخمە دەگەمەنەکانی ژێر زەوی ) نزیکەی 35% بۆ نیکل، 50-70% بۆ لیتیۆم و کۆبالت و نزیکەی 90% بۆ باڵادەستییەکەی لەم دووەمیاندا، بە تایبەتی، سەرسەختە. بەپێی زانیارییەکانی USGS، (ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ) لە ساڵی 2024 دا چین نزیکەی نیوەی یەدەگی REEی جیهانی پێکهێناوە. “
ترامپ لەگەڵ زێلینیسکی دا پێشتر ڕیکەوتبوو کە کە لەسەدا 50 کانزا سروشتییەکان بەرێت تاکو چی تر پێویستی بە چین نەبەێت بەڵام ئەوە لەوە دەکات شکستی هێنابێت چونکە سەرۆکی ئۆکرانیا زەمانەتی ئەوەی وەرنەگرت لە پاراستنی وڵاتەکەی لە هێڕشەکانی ئایندەدا . هەر لەبەر ئەوەشە کە ترامپ حسابی بۆ ناکات ، وەکو خۆشمان دەیڵێین دەیەوێت هەر بە کەڵەگایی ببێتە خاوەنی ئەو کانزایەنە کە نزیکەی 34 کانزای دەگمەنن لە ئۆکرانیا .
ئەمەش راپۆرتێکی دیکەیە لەسەر کانزاکانی ئۆکرانیا:
” لە وتارێکی ساڵی 2022 سەرۆکی کۆمەڵەی جیۆلۆجیستەکانی ئۆکرانیا، هانا لیڤێنتسێڤا، ئیدیعای کردووە کە وڵاتەکەی نزیکەی 5%ی سەرچاوە کانزاییەکانی جیهان لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی تەنها ٠.4%ی ڕووبەری گۆی زەوی دەگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی جیۆلۆجییەکی ئاڵۆزەوە کە هەر سێ پێکهاتەی سەرەکی توێکڵی زەوی دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئۆکرانیا خۆی کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە ئاماژەی پێکراوە، وڵاتەکە 22 کانزای لە کۆی 34 کانزا کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا وەک کانزای گرنگ دەستنیشانکراون، لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا کانزا دەگمەنەکانی ژێر زەوییە وەک لانتانۆم، سیریۆم، نیۆدیمیۆم، ئێربیۆم و ئیتریۆم. پێش دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا، ئۆکرانیا دابینکەرێکی سەرەکی تیتانیۆم بووە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا نزیکەی 7%ی بەرهەمی جیهانی لە ساڵی 2019 بەرهەمهێناوە. هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە 500 هەزار تۆن یەدەگی لیتیۆمی لەوێ هەیە، هەروەها یەک لەسەر پێنجی گرافیت لە جیهاندا کە پێکهاتەیەکی گرنگی وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمییە هەر لە ئۆکرانیایە